ئانزاک سەرناوێکە بۆ "ئەرتەشی هاوبەشی ئوسترالیا و نیوزیلاند" (بە ئینگلیزی: Australian and New Zealand Army Corps: ANZAC)[١] کە لە شەڕی جیهانیی یەکەم وەکوو پشتیوانی ئینگلتەرا بەشدار بوو. ئاوازەی ئانزاک بەهۆی شەڕێکە کە لە ١٩١٥ لە کەنداوی گالیپۆلی تورکیا کردیان. ئەم شەڕە لە تورکیا بە نێوی چاناق قەڵا و لە وڵاتانی ڕۆژاوا بە نێوی شەڕی گالیپۆلی ناسراوە. لەم شەڕە دا دەیان هەزار کەس لە هێزەکانی ئانزاک کووژران و بریندار بوون. لە ئوسترالیا و نیوزیلاند هەر ساڵێک ڕۆژی ئانزاک بە یادەوەری کووژراو و برینداربووانی ئەم شەڕە پیرۆز رادەگرن. هەروەها لەزۆربەی شارەکانی هەردووک وڵات شوێنی یادەوەری بۆ ئانزاک بوونی هەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئانزاک تێدایە. |