ئاولەمە

ئاولەمەی ٧ ھەفتەیی مرۆڤ

ئاوڵەمە (بە ئینگلیزی: embryo، بە فارسی: رویان و بە عەرەبی: جنین) بریتییە لە سەرەتاکانی تۆل لە یەکەمین ڕۆژی پێکھاتنەوە تا کۆتایی حەفتەی ھەشتەم، کە ھێشتا باش خۆی نەگرتووە.

بە زمانی زانستی، بە یوکاریۆتێکی فرەخانەیی دیپلۆید دەوترێت کە لە سەرەتای گەشەکردنی خۆیدایە. لە مرۆڤدا لە سەرەتای پێکھاتنەوە ھەتا نزیکەی ھەفتەی ھەشتمی ژیانی پێی دەوترێت ئاولەمە، پاش ئەم قۆناخە پێی دەوترێت تۆل یان پیزە (fetus).

دروستبوون و گەشەکردن

بە پرۆسەی دروستبوون و گەشەکردنی ئاوڵەمە دەگوترێت گەشەی ئاوڵەمە (یان ئێمبریۆجێنێسیس). لەو ئۆرگانیزمانە دا کە زاوزێ بە جووت بوونە، پاش ئەوەی کە تۆوی نێر تێکەڵی ھێلکۆکەی مێ دەبێ، خانەی زیگۆت بەرھەم دێت کە لەخۆگری نیوەی دی ئێن ئەیی باوک و نیوەی دی ئێن ئەی دایکە. کەوابوو ئاولەمە ٥٠ لەسەدی پێکھاتەی جینەتیکی ھەریەکە لە باوک و دایکی ھەیە. لە گیاکان، ئاژەڵان و ھەندێک لە سەرەتاییاندا (protistan) زیگۆت بە شێوەی دابەشینی میتۆسیس زیاد دەکا و ئۆرگانیزمێکی فرەخانەیی پێک دەھێنێت، کە ھەر بە ئاوڵەمە دەناسرێت.

لە گیانلەبەراندا

ئاوڵەمەی گیا و گیانلەبەران

فۆسیلە دۆزراوەکان

ئاولەمەی مرۆڤ

گەشەکردن

لەباربردن

ناکۆکیە ئەخلاقیەکانی دیکە

زیندوومان

لێکۆڵینەوە