ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ساڵی ١٩٤٠ کە بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی دوازدەهەم ناسراوە، لە سەرەتادا بڕیار بوو لە ٢١ی ئەیلول تا ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٤٠ لە شاری تۆکیۆی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن بەڕێوەبچێت[١][٢]. بەڵام بەھۆی ھێرشی ئیمپراتۆریەتی ژاپۆن بۆ سەر چین لە ساڵی ١٩٣٧دا گواسترایەوە بۆ شاری ھێلسنکی پایتەختی فینلاند بریاربوو لە ٢٠ی تەممووزەوە بۆ ٤ی ئابی ١٩٤٠ یارییەکانی بەڕێوەبچێت ، بەڵام بەھۆی ھەڵگیرسانی جەنگی جیهانی دووەم ھەڵوەشێنرانەوە. بەڵام لە ساڵانی دواتر شارەکانی هێلسینکی و تۆکیۆ میوانداری ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ١٩٥٢ و ١٩٦٤ و ٢٠٢٠یان کرد .
سەرچاوەکان