ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ | |
---|---|
بە فەرەنسی: Jeux de la XXXIIIe olympiade | |
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
ناو بە زمانی فەرمی | Jeux de la XXXIIIe Olympiade |
وەرزش | multi-sport event |
دروشم بە کوردی | Games wide open |
دروشم | "Ouvrons grand les Jeux"، "Obrim en gran els Jocs"، Ouvrons grand les Jeux |
وڵات | فەڕەنسا |
جێ | پاریس |
پاشکۆ | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ |
لەدوای ئەو | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ |
ژمارەی چاپ | 33 |
Broadcast by | Olympic Broadcasting Services، Eurosport، تەلەڤیزیۆنی ئیسپانی، France Télévisions |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ١١ی ئابی ٢٠٢٤ |
ڕووداوە بەرچاوەکان | 2024 Summer Olympics opening ceremony |
ڕێکخەر | Paris Organising Committee of the Olympic and Paralympic Games 2024 |
بەختدار | Phryges |
یاریی کۆتاییی | 2024 Summer Olympics closing ceremony |
ئەپی ڕەسمی | Olympics - Paris 2024 |
وێبگە | https://www.paris2024.org، https://olympics.com/en/olympic-games/paris-2024 |
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été de 2024، بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سییەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی پاریسی ٢٠٢٤ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە کە بڕیارە ئەنجام بدرێت لە ٢٦ی تەممووز تا ١١ی ئابی ٢٠٢٤ لە پاریس، فەرەنسا.[١]پاریس لە ١٣١ھەمین دانیشتنی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە لیمای پێروو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ مافی میواداریکردنی یارییەکانی پێبەخشرا. بەھۆی ئەوەی چەند شارێک لە پڕۆسەی خۆ کاندیدکردن کشانەوە بۆیە تەنھا پاریس و لۆس ئانجلەس لە کێبڕکێدا مانەوە، لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی (IOC) پرۆسەیەکی پەسەند کرد بۆ ئەوەی ھاوکات مافی میوانداری کردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ بۆ ئەو دوو شارە ببەخشرێت.[٢][٣]پاریس پێشتر لە ساڵانی ١٩٠٠ و ١٩٢٤ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، بەمە دەبێتە دووەم شار کە سێ جار لە دوای لەندەن (١٩٠٨ و ١٩٤٨ و ٢٠١٢) میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات. ئۆڵۆمپیادەکە ھاوکاتە لەگەڵ سەد ساڵەی ئۆڵۆمپیادی پاریس لە ساڵی ١٩٢٤دا، ھەروەھا شەشەمین یاری ئۆڵۆمپیادە کە فەرەنسا میوانداری دەکات (سێ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینە و سێ لە ئۆڵۆمپیادی زستاندا)، ھەروەھا یەکەم یاری ئۆڵۆمپیادە لە فەرەنسا لە دوای ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٩٢ لە ئەلبێرتڤیل.
هەریەکە لە پاریس و هامبۆرگ و بوداپێست و ڕۆما و لۆس ئانجلەس ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ میواندارییکردنی ئەم خولەی ئۆلۆمپیادەکە.بەڵام پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەکە بەهۆی کشانەوە و نادڵنیایی سیاسی و ڕێگریکردن لە تێچوونەکان خاو بووەوە. [٤] هامبۆرگ لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ دا پێشنیارەکەی کشاندەوە دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆم. [٥] ڕۆما لە ٢١ی ئەیلولی ٢٠١٦، بە ئاماژەدان بە کێشە داراییەکان لە پاڵاوتنەکە کشایەوە. [٦] بوداپێست لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٧ کشایەوە. [٧] [٨] [٩]دوای ئەم کشانەوەیانە، دەستەی بەڕێوەبەری IOC لە 9حوزەیرانی ٢٠١٧ لە شاری لۆزان لە سویسرا کۆبووەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرۆسەی پێشنیارەکانی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨. [١٠] [١١] لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بە فەرمی پێشنیاری هەڵبژاردنی شارەکانی میوانداری ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨ی کرد لە هەمان کاتدا لە ساڵی ٢٠١٧، پێشنیارێک کە دانیشتنێکی نائاسایی IOC لە ١١ تەممووزی ٢٠١٧ لە شاری لۆزان پەسەندی کرد. [١١] IOC پرۆسەیەکی دانا کە تێیدا لیژنەکانی پێشنیاری لۆس ئانجلەس ٢٠٢٤ و پاریس ٢٠٢٤ لەگەڵ IOC کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەوەی کام شار میوانداری یارییەکان دەکات لە ساڵی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨، و ئایا دەتوانرێت شارە میواندارەکان بۆ هەردووکیان لە یەک کاتدا هەڵبژێردرێت.[١٢] دوای کۆبوونەوە پاریس وەک میوانداری پەسەندکراو بۆ ساڵی ٢٠٢٤ و لۆس ئانجلەس بۆ ساڵی ٢٠٢٨ دیاریکران [١٣] [١٤] بڕیارەکە لە 131ەمین دانیشتنی IOC لە 13 ئەیلوولی ٢٠١٧ پەسەندکران. [١٥]
پاریس لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ١٣١ەمین دانیشتنی کۆمەڵەی نێودەوڵەتی لە شاری لیما لە وڵاتی پیرۆ وەک شاری میواندار هەڵبژێردرا.
شار | نەتەوە | دەنگەکان |
---|---|---|
پاریس | فەڕەنسا | بە کۆدەنگی |
ئەمەی خوارەوە پێرستی ئەو لیژنە ئۆڵۆمپیادانەیە کە لانیکەم وەرزشوانێکیان بۆ ئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠٢٤ بەشداری دەکات.
ژمارەی وەرزشوانان بەپێی لیژنەکانی ئۆڵۆمپیاد
ھەتا ڕێکەوتی ٢٢ی ئازاری ٢٠٢٤[نوێکردنەوە]
پلەی وەرزشوان وڵات
{{cite web}}
: Check date values in: |date=
(help)
{{cite press release}}
: Missing or empty |title=
(help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref>
tags exist for a group named "upper-alpha", but no corresponding <references group="upper-alpha"/>
tag was found