ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٣٢ (بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سی و پێنج و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی بریزبێن ٢٠٣٢ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی جۆراوجۆری وەرزشی نێودەوڵەتییە کە بڕیارە لە ٢٣ی تەممووز تا ٨ی ئابی ٢٠٣٢، لە شاری بریزبێن لە ویلایەتی کوینزلەند ئوسترالیا بەڕێوەبچێت.[١][٢]ئەمە سێیەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەبێت کە لە ئوسترالیا بەڕێوەدەچێت دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٥٦ لە مێلبۆرنی ڤیکتۆریا و ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٠ لە سیدنی. بریزبێن بۆ یەکەمجار کاندیدبوونی پەسەندکرا لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١، لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا ڕەزامەندی فەرمی دەستەی بەڕێوەبەری لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی بەدەستھێنا.[٣][٤]بریزبێن بوو بە یەکەم شاری میوانداری کە لە ڕێگەی پرۆسەی نوێی پێشنیارکردنەوە ھەڵبژێردرا بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیاد. ئەمە دووەم یاریی ھاوینە دەبێت لەسەریەک کە لە وڵاتێکی ئینگلیزی زماندا بەڕێوەدەچێت؛ دوای ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ کە بڕیارە لە لۆس ئەنجلەس لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.
سەرچاوەکان