ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتووانی بەرچاو | |
---|---|
چین (شینجیانگ) | ٨٬٣٩٩٬٣٩٣ (٢٠٠٠)[١] |
کازاخستان | ٢٢٣٬١٠٠ (٢٠٠٩)[٢] |
قرغیزستان | ٤٩٬٠٠٠ (٢٠٠٩)[٣] |
زمانەکان | |
ئویغوری | |
ئایین | |
زۆرینە ئیسلامی سوننە، کەمی مەسیحییەت، بودیزم، تەنگرییەت | |
گرووپە ڕەگەزییە پێوەندیدارەکان | |
تورک |
ئۆیغوورەکان گرووپێکی نەتەوەیی تورکن، بەشی ھەرە زۆری نەتەوەی ئۆیغوور موسڵمانی سوننەن. هەرچەندە پێشتر تەنگرییەکان بوون، بەڵام تەنها کەمینەیەک هێشتا تەنگرییەت و ئایینەکانی دیکە پەیڕەو دەکەن. بەپێی ئامارێکی ساڵی ٢٠٠٨، ژمارەیان دەگاتە (٤١) میلیۆن کەس لە جیھاندا، کە بەشی ھەرە زۆریان دەکەوێتە ھەرێمی شینجیانگی چینی و باقی تری نەتەوەی ئۆیغوور بەسەر دەوڵەتەکانی تر دابەش دەبن وەک کازاخستان، مەنگۆلیا، تورکیا، ئەفغانستان، پاکستان، ئەڵمانیا، ئیندۆنیزیا، ئوسترالیا، تایوان،سعودیە. نەتەوەی ئۆیغوور ١٠ سەدە بەرلە ئێستا خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان بوون بە ناوی تورکستانی ڕۆژھەڵات، بەڵام لە ساڵانی ١٧٥٩ و دواتریش ١٧٨٦ بەشێکی گەوەری لکێنرا بە چینەوە و لە ساڵی ١٩٥٠دا بەیەکجارەکی بووە بەشێک لە چینی کۆمۆنیستی. لە ساڵانی ١٩٣٣ و ١٩٤٤ ئۆیغوورییەکان توانیان خۆیان لە دەسەڵاتی چین ڕزگاربکەن، بەڵام ئەم سەربەخۆییە زۆری نەخایاند و خێرا کەوتنەوە ژێر دەستەڵاتی ئەو وڵاتە.
لە ساڵی ٢٠٠٤دا ئۆیغوورییەکانی تاراوگە٬ حکوومەتێکیان لە تاراوگە دروست کرد کە ئەنوەر یوسف سەرۆکایەتی دەکات و خاوەن دەستوورە.[ژێدەر پێویستە]
ئۆیغوورەکان لە سەدەی بیست و یەکدا بەردەوام لە چین چەوساونەتەوە. بۆ نموونە دەیان مزگەوتیان لەلایەن حکوومەتی چینەوە ڕووخێنراوە.[٤]
In 1990, the Uyghur population was 7,214,431, the Hui population 8,602978, according to data from the fourth national census. China's Population Statistics Yearbook 1990, www.147.8.31.44/fulltextc/disknj/nj73/10/000012.pdg, viewed on 23 July 2006. In 2000, the Uyghur population was 8,399393, and the Hui population 9,816805, according to data from the fifth national census. Tabulation of the 2000 Population Census of the People's Republic of China. China Statistics Publishing House (2002), 218–221.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئۆیغوور تێدایە. |