ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ

ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ
ئیمامئۆغلۆ لە ٢٠٢٢
شارەوانانی ئەستەمبوڵ
لە پۆستدا بووە
٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ – ئێستا
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١٧ی نیسانی ٢٠١٩
پێشینە مەولوود ئیسال
Mayor of Beylikdüzü district, Istanbul
لە پۆستدایە
گرتنە دەست
١ی نیسانی ٢٠١٤
پێشینە یووسف ئوزون
پاشینە محەممەد موراد چالک
وردەکاریی تاکەکەسی
لەدایکبوون (١٩٧٠-٠٦-٠٤) ٤ی حوزەیرانی ١٩٧٠ (تەمەن ٥٣ ساڵ)
Akçaabat, ترابزۆن، تورکیا
نەتەوە تورک
پارتی سیاسی پارتی کۆماری گەل (٢٠٠٨–ئێستا)
ھاوسەر(ەکان) دیلەک کایا (ھاوسەرگیری ١٩٩٥)
منداڵ(ەکان) ٣
خوێندن لە زانکۆی ئەستەمبول
واژوو
ماڵپەڕ www.ekremimamoglu.com

ئەکرەم ئیمامئۆغلۆ (بە تورکی: [ecˈɾɛm iˈmamo; لەدایکبووی ٤ی حوزەیرانی ١٩٧٠) بازرگانێکی تورک، بەڵێندەری خانووبەرە و سیاسەتمەداری تورکە، ئەو لە ئێستادا وەک ٣٢ەمین سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ خزمەت دەکات.[١] ئەکرەم بە ٤.١ ملیۆن دەنگ وەک سەرۆکی شارەوانی هەڵبژێردرا و بە جیاوازی ١٣،٠٠٠ دەنگ براوە بوو بەرامبەر بە ڕکابەرەکەی لە پارتی داد و گەشەپێدان لە ھەڵبژاردنی شارەوانیی ئازاری ٢٠١٩ وەک کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی نەتەوەیی پارتی گەلی کۆماری (CHP) و پارتی باش (ئی پارتی)، بەڵام تەنها لە ١٧ی نیسانی ٢٠١٩ تا ٦ی ئایاری ٢٠١٩ خزمەتی کرد، کاتێک ئەنجامی ھەڵبژاردنەکە هەڵوەشێنرایەوە. پاشان لە هەڵبژاردنێکی نوێدا لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ دووبارە هەڵبژێردرایەوە بە جیاوازی ٨٠٠،٠٠٠ دەنگ.[٢] پێشتر سەرۆکی شارەوانی شاری بەیلیکدۆزو بوو، ناوچەیەکی ڕۆژئاوای ئیستەنبوڵ، ئەمەش لەنێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٩ بوو.[٣]

ئیمامئۆغلۆ وەک کاندیدێکی ئەسپی ڕەش دەرکەوت، ئەمەش بۆ ئەوەی ببێتە کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانیی نەتەوەیی بۆ سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ، ئەو بەسەر چەندین کاندیدی ناسراو سەرکەوت لەوانەش کاندیدی جەهەپە موحەرەم ئنجە سەرکەوت، کە ناوبراو کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ساڵی ٢٠١٨ی جەهەپە بوو. لە ئێوارەی هەڵبژاردندندا، ئیمامئۆغلۆ لە پێشبڕکێی شارەوانی پێشڕەوییەکی کەمی بەدەستهێنا، لەگەڵ ئەنجامە سەرەتاییەکان کە پێشڕەوییەکەی دەرخست کە نزیکەی ٢٣،٠٠٠ دەنگ بوو. لە کۆتاییدا پێشڕەوییەکەی بۆ ١٣،٧٢٩ کەمیکرد، دوای چەندجارێک ژماردنەوەی دەنگەکان، ئەنجامەکان لەلایەن حکوومەتەوە ڕاگەیەندرا.

ئیمامئۆغلۆ لە ١٧ی نیسان وەک سەرۆکی شارەوانی ئیستەنبوڵ سوێندی خوارد، دوای تەواوبوونی هەموو ڕاپۆرتەکان لەسەر ژماردنەوەی دەنگەکان. لە ٦ی ئایاری ٢٠١٩، ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردن کۆبووەوە و دەنگی دا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی شارەوانی. ئەندامانی ئەنجومەنەکە ناڕەزایی پارتی دادوەری و پەرەپێدانیان پەسەند کرد بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ناوخۆیی لە ئەستەنبوڵ، لەگەڵ حەوت ئەندامی دادگای باڵا دەنگیان دا بۆ هەڵبژاردنێکی نوێ و چواریان دژی وەستانەوە.[٤] هەروەها لیژنەی هەڵبژاردن بڕوانامەی شارەوانیی ئیمامئۆغلۆ هەڵوەشاندەوە تاوەکو هەڵبژاردنەکانی نوێ ئەنجام دەدرێت.[٥] ھەڵبژاردنێکی نوێ لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەنجامدرا کە تیایدا ئیمامۆلو جارێکی تر وەک سەرۆکی شارەوانی ھەڵبژێردرایەوە بە جیاوازی نزیکەی ٨٠٠،٠٠٠ دەنگ. لە ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ سوێندی خوارد. بەھۆی قەبارەی سەرکەوتن و ناوبانگەکەی، بە کاندیدێکی ئەگەری سەرۆکایەتی تورکیا لە ھەڵبژاردنی داهاتوودا ناودەبرێت.

لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ەوە دادگایی کرا بە تۆمەتی "سووکایەتیکردن بە بەرپرسانی هەڵبژاردن"، ئیمامئۆغلۆ سزای دوو ساڵ و حەوت مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی بەسەردا سەپێنرا و لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لەلایەن دادوەرێکەوە لە سیاسەت قەدەغە کرا.[٦][٧] قەدەغەی سیاسی هێشتا جێبەجێ نەکراوە چونکە پێویستە سەرەتا لەلایەن دادگای پێداچوونەوە و دادگای قەیسەوە پەسەند بکرێت.[٨]

سەرچاوەکان

  1. ^ İnan, Mert (20 December 2018). "ANAP'lı ailenin CHP'li çocuğur". Milliyet (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 7 April 2019.
  2. ^ Kottasová, Isil Sariyuce,Ivana (23 June 2019). "Istanbul election rerun won by opposition, in blow to Erdogan". CNN.
  3. ^ "Ekrem İmamoğlu Kimdir" (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). ekremimamoglu.com. Archived from the original on 28 February 2019. Retrieved 28 February 2019. ٢٨ی شوباتی ٢٠١٩ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە
  4. ^ Murat Baykara; Tara John (6 May 2019). "Turkey orders revote for Istanbul mayor". CNN. Retrieved 6 May 2019.
  5. ^ "Turkey's election body rules for Istanbul election re-run". www.aa.com.tr. Retrieved 6 May 2019.
  6. ^ "İmamoğlu trial: Mayor of Istanbul sentenced to 2 years, 7 months and 15 days". BBC News Türkçe (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). 2022-12-13. Retrieved 2022-12-14.
  7. ^ "Ekrem İmamoğlu sentenced to prison and ban on politics". Sözcü (بە تورکیی ئەستەمبوڵی). Retrieved 2022-12-14.
  8. ^ "İmamoğlu davasında verilen karar hukuki olarak hangi sonuçları doğurabilir?". BBC News Türkçe. Retrieved 19 December 2022.