باڵندەی ستارلینگ

باڵندەی ستارلینگ (بە ئینگلیزی: Starling) باڵندەی بچووک تا مامناوەند و زیندوو و ژاوەژاون.[١] ستارلینگەکان لە خێزانی بایۆلۆجی ستارلینگ (Sturnidae) پۆلێن دەکرێن.[٢] ئەم باڵندانە بەگشتی ھەموو شتێک دەخۆن وەک مێروو و میوە و تۆو و بەشەکانی تری ڕووەکەکان.

نشینگە

ستارلینگ لە جیھاندا بڵاوبوونەوەی بەرفراوانی ھەیە و لە زۆر وڵات و ناوچەدا بەدی کراوە. ئەم باڵندانە بە شێوەیەکی سروشتی لە ئەفریقا، ئاسیا، ئەورووپا، باکووری ئوسترالیا و ھەندێک دوورگەی گەرم دەژین. چەندین جۆری ئەم باڵندانە بە شێوەیەکی ناسروشتی ھێنراونەتە ناوچەکانی وەک ئەمریکای باکوور و ھاوایی و نیوزلەندا و بە جۆری داگیرکەر دادەنرێت. ستارلینگەکان لە دارستان و گوند و باخچە و چیمەنتۆ و لە نێوان دار و کێڵگەی کانیدا دەژین.

وەچەخستنەوە

ھێلکەی ستارلینگێکی ئەورووپی
ستارلینگی گەورەساڵ کە خۆراک دەدات بە جوجکەکان

مێینەی ستارلینگ ٥ بۆ ٧ ھێلکەی شین یان سپی لە کونەکانی دارەکاندا یان لە دیواری بیناکاندا دادەنێت. ھەردوو جووتەکە بە نۆرە لەسەر ھێلکەکان بۆ ماوەی ١٢ بۆ ١٥ ڕۆژ دەخەون. جوجکەکان دەتوانن دوای ٢٠ بۆ ٢٢ ڕۆژ بفڕن.

ڕەفتار

ستارلینگ باڵندەی کۆمەڵایەتین و بەزۆری بە کۆمەڵ دەژین. ژیانی کۆمەڵایەتی وایان لێدەکات زیاتر خۆڕاگر بن بەرامبەر دوژمن؛ بەڵام ئەم جۆرە ژیانە زیانەکانیشی ھەیە، یەکێک لەوانە کێشەی ھاوبەشی خۆراکە. لە لایەکی ترەوە ھەرچەندە لە ژیانی تاکەکەسیدا کێشەی ھاوبەشی خۆراک نییە، بەڵام مەترسی دوژمنان زیاترە. ستارلینگەکان ھەندێک جار بە مەڕەکانی چەند ھەزارێک دەبینرێن کە بە خێرایی لەسەر زەوی دەڕۆن و خۆراک دەدەن و ھەندێکجاریش کاتێک دەفڕن ژمارەیان ئەوەندە زیاد دەکات کە ئاسمان ڕەش دەکات. بەگشتی جووتیاران پەیوەندییەکی باشیان لەگەڵ ستارلینگدا نییە. چونکە زۆرجار بەکۆمەڵێکی گەورە بۆ دۆزینەوەی خۆراک و زیان بە جووتیاران دەگەیەننە باخ و دار و کێڵگەکان. ستارلینگ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کۆنترۆڵکردنی ئافاتەکاندا.[٣]

پۆلێنکردن

خێزانی ستارلینگ لە نزیکەی ٣٠ ڕەگەزی جیاواز و چەندین جۆر و ژێر جۆرێک پێکدێت. لە سەدەی نۆزدەھەمدا چەندین ڕەگەز و جۆرێک لە تارلینگ وەکو ستارلینگی پشتی شان، ستارلینگی ڕۆدریگس و ستارلینگی مۆریس لەناوچوون.[٤]


سەرچاوەکان

  1. ^ پرندگان ایران، بازدید: دسامبر ۲۰۰۸.
  2. ^ East, R.; Pottinger, R. P. (1975-11-01). "Starling (Sturnus vulgaris L.) predation on grass grub (Costelytra zealandica (White), Melolonthinae) populations in Canterbury". New Zealand Journal of Agricultural Research. 18 (4): 417–452. doi:10.1080/00288233.1975.10421071. ISSN 0028-8233.
  3. ^ Prinzinger, Roland; Hakimi, Ghassem Ahmed (1996-07-01). "Alkoholaufnahme und Alkoholabbau beim Europäischen StarSturnus vulgaris". Journal für Ornithologie (بە ئەڵمانی). 137 (3): 319–327. doi:10.1007/BF01651072. ISSN 1439-0361.
  4. ^ Zuccon, Dario; Cibois, Alice; Pasquet, Eric; Ericson, Per G. P. (2006-11). "Nuclear and mitochondrial sequence data reveal the major lineages of starlings, mynas and related taxa". Molecular Phylogenetics and Evolution. 41 (2): 333–344. doi:10.1016/j.ympev.2006.05.007. ISSN 1055-7903. PMID 16806992. {{cite journal}}: Check date values in: |date= (help)