ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
بزوێنەری جێت (بە ئینگلیزی: Jet engine) جۆرێکە لە مەکینەی کارلێکەر کەوا پاڵنەرێکی بەھێزی جوڵاوەی گوزەرەی لێدەردەچێت کە پاڵنەر دروست دەکات بەبەڵاوبوونەوەی تەوژم ئەو وەسف کردنە موشەکەکان و ڕۆکێتەکانش دەگرێتەوە، بەشێوەیکەی گشتی بزوێنەری جێت پێکھاتووە لە پەستێنەرێکی خولاوەی ھەوای توانایی پێ لێدەدرێت لەلایەن تۆرباین کە توانایەکە بەڵاودەبێتەوە بەھۆی نۆزڵەوە کە ئەمەش خولی گەرمی داینەمیکی برایتۆن جێبەجێ دەکات باڵای فرۆکە ئەم جۆرە مەکینەی بەکاردەھێنن بۆ گەشتی دوورو درێژ بەئاسماندا خێرایییەکی زۆر و چووستی سوتەمەنی باش لەوچاو مەکینەی پستن بەکاردەھێندرێت.
مێژوویەکەی دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانییەکانی میسر لەسەدەی یەک لەلایەن پاڵەوانی ئەلکساندەرییە کەوا توانیان توانای ھەڵم بەکاربێنن لەرێگای دوو دەرچە یاخود دەم (نۆزڵ) بۆ سوورانەوە بەدەوری تەوەرەکەی خۆی. یەکەم بەکارھێنانی بزوێنەری جێت مێژوویەکەی دەگەرێتەوە بۆ کاتی داھێنانی موشەکەکان لەلایەن چینییەکان لە سەدەی ١٣ کەسەرەتا بنەمایەکەی تەنھا سووتان بوو دواتر زیاتر پێشکەوت. پێش دەست پێکردنی جەنگی جیھانی دووەم ئەندازیارەکان پێیان وابوو بزوێنەری جێت کێشەی ھەیە لەرووی چوستی پاڵنەرەوە دواتر ھاندران ئەندازیارەکان بۆ بیرکردنەوە لە داھێنانی مەکینەی تۆرباینی گازی کە بلاوترین جۆری بزوێنەری جێت(Get Engine) بیرۆکەی بنەرەتی بزوێنەری جێت، بریتییە لەوەی کە توانا لە مەکینەکە خۆی وەردەگرێتەوە بۆ کارپێکردنی پەستێنەرەکە یەکەم مەکینەی تۆڕباینی گاز دروستکرا بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە ساڵی ١٩٠٣ لەلایەن زانایەکی یاخود ئەندازیارێکی نەرویجی بەناوی (ولیەم ئیجیدیس) کە پێی دەوترا فیرعەونی تۆڕباینی گاز.
بەکاردێت لە فرۆکەی موشەکی دەریاوانی و ھەروەھا بەکاردێت لە فرۆکەی بێ فرۆکەوان و ھەروەھا لە موشەکی ئاسمانیش بەکاردێت. وەبەکاردێت لە تەقەمەنی یارییە ئاگرینەکان و لە کەشتی ئاسمانییەکانی مانگە دەستکردەکان و لە موشەکی سەربازی بەکاردێت، ھەروەھا لەئۆتۆمبێلی پێشبرکێش بەکاردێت ھەروەھا لە ئۆتۆمبێلی موشەکی بەکاردێت مەکینەی تەوژمی پاڵنەر بەجۆرێک شێوەکراوە کەبەکارھێنانی زۆر بێت بەتایبەت لە پیشەسازیدا یان کەشتی دەریاوانی ھەروەھا بەکاردێت لە دروستکردنی توانای کارەبا و ئاو و گازی سروشتی و پاڵنەرە فەرھەمکردنیان بۆ کەشتییەکان تۆرباینی لە گازی سروشتی دەتوانێت ھێزی ٥٠ ھەزار ئەسپ دروست بکات.
تۆربۆفان جیاوازە لە تۆربۆجێت بەوەی پانکەیەکی ھەیە لە بەشی پێشەوەی مەکینەکە کەوا زیاتر ھەوا ڕادەکێشت ناچێت ناو تۆڕباینەکە و لێی دەرباز دەبێت و بەکارھێنانی زیاترە لە تۆربۆجێت و خێرایان زیاترە لەبەرئەوە بۆیە لە فرۆکەی سەربازی بەکاردێت.
ڕۆکێت ھەمان بنچینە فیزیاکانی تاو پێدان بەڵام جیاوازە لە مەکینەی جێت کە جیاوازە لەوەی کە پێویستی بە ھەوای ژینگە نییە بەوەی کەدەتوانن لەدەروەی بەرگە ھەوای زەوی سەرچاوەی پەیدابوونی دەنگی گاز تۆرباین کەلەمانە پەیدا دەبێت.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بزوێنەری جێت تێدایە. |