بوومەلەرزەی گەورەی کانتۆ ١٩٢٣

مارونۆچی دوای بوومەلەرزەی گەورەی کانتۆ ١-٩-١٩٢٣
مارونۆچی دوای بوومەلەرزەی گەورەی کانتۆ ١-٩-١٩٢٣
بوومەلەرزەی گەورەی کانتۆ لە ساڵی ١٩٢٣ (دیمەنێک لە قوتابخانەی کۆتۆبوکی جۆنیۆر لە یۆکۆهاما)
بوومەلەرزەی گەورەی کانتۆ لە ساڵی ١٩٢٣ (دیمەنێک لە قوتابخانەی کۆتۆبوکی جۆنیۆر لە یۆکۆهاما)

بوومەلەرزەی گەورەی کانتۆ لە ساڵی ١٩٢٣ بە ژاپۆنی: 関東大震災 کانتۆ-دایچینسای بوومەلەرزەیەک بوو لە کاتژمێر ١١:٥٨:٤٤ی بەیانی لە ١ی ئەیلوولی ١٩٢٣ لە ناوچەی کانتۆ لە دوورگەی سەرەکی هۆنشۆ لە ژاپۆن گرتەوە. [١] [٢]

ئەم بومەلەرزە بە گوڕی 8.3 پلە بوو بە پێوەری رێختەر و ناوەندەکەی لە ژێر ئیزو ئۆشیما لە کەنداوی ساگامی بووە. لەنێو گرنگترین ئەو ناوچانەی کە بوومەلەرزەکە تووشی زیانیان کردوون، تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن و یۆکۆهاما و دەوروبەری لە پارێزگاکانی کاناگاوا و چیبا و شیزوۆکا بوون.

ژمارەی قوربانیەکانی بوومەلەرزە کە ژمێردراوە، لە نێوان ١٠٠ بۆ ١٤٢ هەزار کەسە ( لە کۆی ١٤٢ هەزار کەس ٤٠ هەزار کەس تا ئێستا پاشماوەکانیان نەدۆزراوەتەوە).

سەرچاوەکان

  1. ^ Moroi, Takafumi (2004). "Mortality Estimation by Causes of Death Due to the 1923 Kanto Earthquake". Retrieved 27 September 2015. {{cite web}}: Missing |author1= (help)
  2. ^ "Most Destructive Earthquakes". U.S. Geological Survey. Retrieved 2013-02-18.