ڕادیۆلۆجی یان تیشکناسی (بە ئینگلیزی: Radiology) لقێکی پسپۆڕیی زانستی پزیشکییە کە لە تیشکی ئێکس و جۆرەکانی دیکەی تیشک و شەپۆل بۆ ناسینەوە و چارەسەری نەخۆشییەکان کەڵک وەردەگرێت. مەبەستی سەرەکیی ئەم لقە، ناسینەوەی نەخۆشییەکانی جەستەیە بە یارمەتیس شێوە پێشکەوتووەکانی وێنەگری.
ئەم لقە لە چەن ئاستی جۆراوجۆر (لە بەکالۆریۆسەوە تا پسپۆڕی) لە زانکۆ پزیشکییەکان دەخوێندرێت.
ڕادیۆلۆجی لقێکی تایبەت لە زانستی پزیشکییە کە دەپەرژێتە سەر لێکۆڵینەوە و بەکارھێنانی تەکنۆلۆژیای وێنەگری بە یارمەتیی پرشنگ و تیشکی ئێکس بۆ ناسینەوە و چارەسەر کردنی نەخۆشییەکان.
پێشتر وشەی ڕادیۆلۆجی تەنیا ئاماژەی بە شێوەکانی وێنەگری بە تیشکی یۆنیزان دەکرد، بەلام ئەمڕۆکە «ڕادیۆلۆجی» لەگەڵ شێوەکانی تری وێنەگری بێ تیشک، وەک ئێم ئاڕ ئای و سۆنۆگرافیش تێکەڵ بووە. بە وتەیەکی تر لە ڕادیۆلۆجیدا (وەک سیتی سکەن، مەمۆگرافی و شێوە باوەکانی ڕادیۆگرافی)، بەھۆی بڵاوەی تیشکەکانی ئێکس لەسەر پەڕەکانی فیلم، ژمێرۆکەکان یا وەرگرە دیجیتاڵییەکان، وێنە پێک دێت. بەڵام لە بڕێ شێوەی تر (وەک ئێم ئاڕ ئای و سۆنۆگرافی و …) شەپۆلەکانی موگناتیسی و دەنگی و … وێنەکان پێک دەھێنن.
وشەی ڕادیۆلۆجی ئەمڕۆکە سەرجەم شێوەکانی وێنەگریی پزیشکی دەگرێتەوە.
پزیشکی ناوداری یۆنانیی کۆن، بوقرات، بۆ یەکەم جار لە مێژوو شێوەیەکی بۆ ھەڵسەنگاندنی گەرمای لەش داھێنا کە زۆر لە شێوەکانی تێرمۆگرافی ئەمڕۆ دەچوو، بەم بۆنەوە ئەمە بە کۆنترین شێوەی وێنەگریی پزیشکی دەژمێردرێت.
سەرەتای تیشکناسیی مۆدێرن دەگەڕێتەوە بۆ ھێنری بێکرێل و دۆزینەوەی ڕادیۆ ئەکتیڤیتە. دوابەدوای ئەو و لەگەڵ یەکەمین وێنەی ڕادیۆگرافی لە لەشی مرۆڤ لەلایەن ڤیلھێڵم ڕۆنتگێن لە ساڵی ١٨٩٦، زانستی فیزیکی پزیشکی نوێ لەدایک بوو. ھەر لەو ساڵەدا بۆ یەکەم جار لە دەزگا گەڕۆکەکانی ڕادیۆگرافی لە گۆڕەپانەکانی شەڕ کەڵک وەرگیرا. زۆری پێ نەچوو کە پێشکەوتنەکانی پیەر و ماری کووری لە دۆزینەوەی ڕادیۆم و چەن توخمی تیشکدەر، کەوتە سەر خوانی زانستی فیزیک و پزیشکی.
ڕادیۆلۆجیست یان تیشکناس، پزیشکێکی پسپۆڕە کە بۆ ناسینەوە و چارەسەر کردنی نەخۆشییەکان ھەوڵ دەدات.
ئەم شێوانە بۆ ناسینەوەی نەخۆشییەکان لەلایەن پزیشکی ڕادیۆلۆجیستەوە بەکار دێن:
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تیشکناسی تێدایە. |