وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٧ـی حوزەیران - ١٧ـی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٢٤ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ٩ (لە ٩ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | بەڕازیل (جاری چوارەم) |
پلەی دووەم | ئیتاڵیا |
پلەی سێیەم | سوێد |
پلەی چوارەم | بولگاریا |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٥٢ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ھریستۆ ستۆیچکۆڤ ئۆلیگ سالینکۆ (٦ گۆڵ) |
باشترین یاریکەر | ڕۆماریۆ |
١٩٩٠ → ١٩٩٨ ← |
جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ پاڵەوانیەتی ژمارە پازدەمە لە جامی جیھانیی فیفایە کە لەوڵاتی ئەمریکا بەڕێوەچوو، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ١٧ی حوزەیران تاکوو تاکوو ١٧ی تەممووز ی ١٩٩٤ ی خایاند، تێیدا ٢٤ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، پاڵەوانێتییەکە لە ٩ شاری جیاوازی ئەمریکا بەڕێوەچوو. تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بەئەنجامی ٠–٠ (پاشان بەلێدانی لێدانی سزا) لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٥٢ یاری ١٤١ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە ھەریەکە لە ستۆیجکۆڤ و سالینکۆ گۆڵکاری جامەکە بوون بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ وەھەروەھا یاریکەری بەڕازیلی ڕۆماریۆ بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە.
جامی جیھانی ١٩٩٤ کۆتا جامی جیھانی بوو بە بەشداری ٢٤ ھەڵبژاردە، لە جامی جیھانی ١٩٩٨ سیستەمەکە گۆڕا، ژمارەی ھەڵبژاردەکان لە ٢٤ ھەڵبژاردەوە زیادی کرد بۆ ٣٢ ھەڵبژاردە بەمەش ژمارەی یارییەکان لە ٥٢ یارییەوە بەرزبووەوە بۆ ٦٤ یاری.
ناوی ھەڵبژاردە | پلەکەی لە جامی جیھانی ١٩٩٤ |
---|---|
بەڕازیل | یەکەم (پاڵەوان) |
ئیتاڵیا | دووەم |
سوێد | سێیەم |
بولگاریا | چوارەم |
ڕ=ڕیزبەند
ن. ی=ناوی یاریزان
ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە
ژ. گ=ژمارەی گۆڵ
ڕ | ن. ی | ن. ھـ | ژ. گ |
---|---|---|---|
١ | ھریستۆ ستۆیچکۆڤ | بولگاریا | ٦ |
٢ | ئۆلیگ سالینکۆ | ڕووسیا | ٦ |
٣ | ڕۆماریۆ | بەڕازیل | ٥ |
٤ | ڕۆبیڕتۆ باجیۆ | ئیتاڵیا | ٥ |
٥ | کەنت ئەندیرسۆن | سوێد | ٥ |
خەڵاتی گۆڵکار | باشترین یاریزان | باشترین گۆڵپارێز | باشترین یاریزانی لاو | یاری خاوێن |
---|---|---|---|---|
ھریستۆ ستۆیچکۆڤ | ڕۆماریۆ | مایکڵ پریدھۆ | مارک ئۆڤەرمارس | بەڕازیل |
کویسترا ناوی ئەو تۆپە بوو کە لە جامی جیھانی ١٩٩٤ بۆ یارییەکان بەکاردەھات. تۆپەکە لەلایەن کۆمپانیای ئەدیداسەوە درووست کرابوو.
وێبگەی فەرمی فیفا ١٧ی تەممووزی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٤ تێدایە. |