جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٦

جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٦
کأس أمم أفریقیا 2006
پەڕگە:2006 Africa Cup of Nations logo.svg
Africa Cup of Nations 2006 official logo
وردەکارییەکانی خول
وڵاتی خانەخوێ میسر
ڕۆژانی بەڕێوەچوون٢٠ی کانوونی دووەم– ١٠ی شوبات
ژمارەی بەشداربووان16
ژمارەی یاریگا(لە 4 شاری خانەخوێ)
پلەکانی کۆتایی
قارەمانەکان میسر (جاری 5ەم)
پلەی دووەم کۆتدیڤوار
پلەی سێیەم نێجیریا
پلەی چوارەم سێنیگال
ئامارەکانی خول
ژمارەی یارییەکان32
ژمارەی گۆڵەکان73 (2.28 بۆ ھەر کێبەرکێ)
ڕێژەی ئامادەبوانی یاریگا٧١٤٬٠٥٤ (٢٢٬٣١٤ بۆ ھەر کێبەرکێ)
٢٠٠٤

جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٦ بیست و پێنجەمین خولی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بوو کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا ڕێکدەخرێت. لە وڵاتی میسر بەڕێوەچوو. شازدە ھەڵبژاردە بەشداری ئەم خولەی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کرد و دابەشکران بەسەر چوار کۆمەڵەدا، ھەر کۆمەڵەیەک لە چوار ھەڵبژاردە پێکھاتبوو. یەکەم و دووەمی کۆمەڵەکان گەیشتنە یاریی قۆناغی ھەشتەم، دواتر لەو قۆناغە، چوار ھەڵبژاردە گەیشتنە یاریی پێش کۆتایی. میسر پێنجەمین پاڵەوانێتی خۆی بەدەستھێنا و لە یاری کۆتاییدا بە ئەنجامی ٤–٢ لە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کۆتدیڤوار بە لێدانی سزا بردەوە.

ھەڵبژاردنی میواندار

پێشنیارەکان : .

  • جەزائیر
  • میسر (وەک خانەخوێ ھەڵبژێردرا)
  • کۆتدیڤوار
  • لیبیا

ڕێکخستنی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠٠٦ لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٢ لەلایەن کۆبوونەوەی لیژنەی بەڕێوەبەری کاف لە قاھیرەی میسر بەخشرایە میسر. ئەمەش چوارەمجارە میسر میوانداری جامی ئەفریقا بکات لە دوای ساڵانی ١٩٥٩ و ١٩٧٤ و ١٩٨٦. ھەروەھا ھاوکاتە لەگەڵ ئاھەنگگێڕان بەبۆنەی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقا.[١]

ئەنجامەکان
نەتەوە دەنگەکان
میسر ٧
لیبیا ٢
جەزائیر ١
کۆتدیڤوار ١
کۆی دەنگەکان ١١

سەرچاوەکان

  1. ^ "Africa Cup of Nations 2006". www.international-football.net. Retrieved 2023-12-30.

بەستەرە دەرەکییەکان