جێسیکا لەنگ | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Jessica Lange | |
لەدایکبوون | Cloquet، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٢٠ی نیسانی ١٩٤٩
ناوی کاتی لەدایکبوون | Jessica Phyllis Lange |
ھاوسەر | Paco Grande |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Mikhail Baryshnikov، Sam Shepard |
منداڵ | Shura Baryshnikov |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئینگلیزی |
پیشە | ئەکتەری فیلم، وێنەگر، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەری تەلەڤیزیۆن |
پۆستەکان | باڵیۆزی نیازپاکی یوونیسێف |
پەروەردە | Cloquet High School، University of Minnesota، HB Studio |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٧٦ |
ئەندامی حیزبی | حیزبی دیموکرات |
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوە | ئەو کارانەی کە لە مافی چاپکردن و بڵاوکردنەوە پارێزراون |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
جێسیکا لەنگ (لەدایکبووی ٢٠ی نیسانی ١٩٤٩) خانمەکتەرێکی ئەمریکییە. ئەو سێزەھەمی خانمە ئەکتەرە کە سێ تاجی نواندنی وەرگرتبێت،[١][٢][٣][٤] لەبەرئەوەی بووەتە براوەی دووجار خەڵاتی ئۆسکار، سێ جار براوەی خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم، ھەروەھا جارێکی خەڵاتی تۆنی. جگە لەم خەڵاتانە ئەوا جێسیکا بووەتە براوەی خەڵاتی سکرین ئەکتەر ئەواردز ھەروەھا پێنج جاریش خەڵاتی گۆڵدن گلۆبی بەدەستھێناوە. ئەو دووەم خانمەئەکتەرە، کە ببێتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر لەدوای وەرگرتی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت.[٥][٦] ھەروەھا ئەو سێیەمین خانمەئەکتەرە کە دوو پاڵاوتنی ھەبێت لە خەڵاتەکانی ئۆسکار لە ماوەی یەک ساڵدا.[٧]
لە ساڵی ١٩٧٦، لانج بۆیەکەمینجار لە فیلمی کینگ کۆنگ ڕۆڵی گێڕا، ئەم فیلمە دووبارەکردنەوەی فیلمێکی ١٩٣٣ بوو بەھەمان ناوییەوە،[٨] بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئەستێرەی تازە لە خەڵاتەکانی گۆڵدن گلۆب بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٨٣، بەشداریکرد لە فیلمی Tootsie، بەھۆی ئەم فیلمەوە خەڵاتی ئۆسکاری بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت بەدەستھێنا.[٩] لە ساڵی ١٩٩٤، بەھۆی بەشداریکردنییەوە لە فیلمی ئاسمانی شین (Blue Sky) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.
جێسیکا خەریکی کاری وێنەگریشە، تا ئێستا چوار کتێبی فۆتۆگرافەریی بڵاوکردووەتەوە.[١٠][١١][١٢] ئەو باڵیۆزی چاکەخوازی یوونیسێفە، بەتایبەتیش لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی ئایدز لە کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ و ڕووسیا.[١٣][١٤]
{{cite web}}
: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جێسیکا لەنگ تێدایە. |