جەنگی تشرینی یەکەم

بارهەڵگرە سەربازییەکانی میسر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ لە کاتی جەنگی ڕۆژی لێخۆشبوون/لە جەنگی تشرینی یەکەمدا پردێک دەبڕن کە بەسەر کەناڵی سوێسدایە
بارهەڵگرە سەربازییەکانی میسر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ لە کاتی جەنگی ڕۆژی لێخۆشبوون/لە جەنگی تشرینی یەکەمدا پردێک دەبڕن کە بەسەر کەناڵی سوێسدایە

جەنگی تشرینی یەکەم یان دەیەمی جەنگی ڕەمەزان وەک لە میسر ناسراوە یان جەنگی ڕزگاری ئۆکتۆبەر وەک لە سووریا ناسراوە یان جەنگی ڕۆژی لێخۆشبوون (بە عیبری: מלחמת יום כיפור) وەک لە ئیسرائیل ناسراوە, شەڕێکە کە ھەردوو میسر و سووریا لە ھەمان کاتدا دژی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٧٣ ئەنجامیاندا، پێنجەمین جەنگی عەرەب و ئیسرائیلە دوای شەڕی ١٩٤٨ (جەنگی فەلەستین) , شەڕی ١٩٥٦ (جەنگی سوێس)، شەڕی ١٩٦٧ (شەڕی ڕۆژ) و شەڕی پەرتبوون (١٩٦٧-١٩٧٠) لە جەنگی سێیەمدا ئیسرائیل نیمچە دورگەی سینای میسری داگیرکرد. وە بەرزاییەکانی جۆلان لە سووریاوە جگە لە کەناری ڕۆژئاوا کە لەژێر دەسەڵاتی ئوردوندا بوو و کەرتی غەززە کە ئەوکاتە لەژێر دەسەڵاتی سەربازی میسردا بوو. شەڕەکە لە ڕۆژی شەممە ٦ ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٣ی زایینی دەستی پێکرد کە ھاوتایە لەگەڵ ١٠ی ڕەمەزانی ساڵی ١٣٩٣ی کۆچی بە ھەماھەنگی دوو ھێرشی لەناکاو و ھاوکات بۆ سەر ھێزەکانی ئیسرائیل. یەکێک لەوانە سوپای میسر لە بەرەی داگیرکراوی سینا، وە ئەوەی دیکەش لەلایەن سوپای سووریا لە بەرەی داگیرکراوی جۆلاندا. ھەندێک وڵاتی عەرەبی بەشدارییان لە شەڕەکەدا کرد، جا چ بە پشتیوانی سەربازی بێت یان ئابووری. [١] [٢] [٣] [٤]

سەرچاوەکان

  1. ^ Mustafa (2017-04-04). State, Memory, and Egypt’s Victory in the 1973 War: Ruling by Discourse (بە ئینگلیزی). Springer. ISBN 978-3-319-50121-5. Archived from the original on 9 فبراير 2022. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  2. ^ "The legacy of the 1973 October war in Egypt and Israel". 2013-10-09. Retrieved 2022-02-08.
  3. ^ محمد; الكرمة, دار (2014-10-01). حرب أكتوبر 1973: دراسة ودروس (بە عەرەبی). Al-Karma. ISBN 978-977-6467-12-5. Archived from the original on 9 فبراير 2022. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)
  4. ^ جمال (2002). المعارك الحربية على الجبهة المصرية (بە عەرەبی). دار الشروق للنشر والتوزيع. ISBN 978-977-09-0866-2. Archived from the original on 9 فبراير 2022. {{cite book}}: Check date values in: |archive-date= (help)