جەیمس بیوکەنان (بە ئینگلیزی: James Buchanan) (لە دایکبوی ٢٣ی نیسانی ١٧٩١ – مردووی ١ی حوزەیرانی ١٨٦٨) پارێزەر و سیاسەتمەدارێکی ئەمریکی بوو کە لە ساڵی ١٨٥٧ تا ١٨٦١ وەک ١٥مین سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەسەرکار بوو. پێشتر لە ساڵی ١٨٤٥ تا ١٨٤٩ وەک وەزیری دەرەوە خزمەتی کردووە و ھەروەھا نوێنەری پێنسلڤانیا بوە لە کۆنگرێسی ئەمریکا، داکۆکیکاری لە مافی ویلایەتەکان بوو، بەتایبەتی سەبارەت بە کۆیلایەتی، و ڕۆڵی حکوومەتی فیدڕاڵی پێش ڕوودانی شەری ناوخۆ کەمکردەوە.[١][٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیمس بیوکەنان تێدایە. |