درۆی نیسان

درۆی نیسان یان درۆی ١ی نیسان داب و نەریتێکی ساڵانەیە لە ڕۆژی یەکەمی مانگی نیسان ئەنجام دەدرێت، کە پێکھاتووە لە نوکتە و فێڵی درۆینە بە مەبەستی گاڵتەکردن. دەکرێت میدیای گشتی بەشدار بێت لەم گاڵتانەدا.[١][٢]

ڕەچەڵەک

ھەرچەندە چەندین بیردۆزی پێشنیارکراو ھەن دەربارەی سەرھەڵدانی ئەم ڕۆژە، بەڵام سەرچاوەی بوونیی ڕۆژی ١ی نیسان بە وردی نازانرێت.

بیردۆزێک ئەم ڕۆژە دەبەستێتەوە بە گۆڕینی ساڵنامە لە فەڕەنسا لە ماوەی سەدەی ١٦دا، کە ڕۆژی سەری ساڵ لە یەکی نیسانەوە بۆ ١ی کانوونی دووەم گواسترایەوە؛ ئەوانەی بەردەوام بوون لە ئاھەنگگێڕان بە ڕێککەوتە کۆنەکە، بوونە بابەتی گاڵتەجاڕی و پێکەنین و ڕۆژەکەش بە گاڵتەی ١ی نیسان ناوزەند کرا.[٣]

ھەرچەندە زۆرێک لە گەلانی دنیا لەم ڕۆژەدا وەک گاڵتەکردنێک درۆ دەکەن، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی و بەشێوەیەکی یاسایی ئەو ڕۆژە وەک ڕۆژی درۆ دیاری نەکراوە، بەڵکوو خەڵکی خۆبەخۆ و بەشێوەیەکی ھەڕەمەکییانە ھەموو ساڵێک لە یەکی نیساندا دەست بە درۆ و بەلاڕێدابردنی یەکتر دەکەن.[٤][٥]

سەرچاوەکان

  1. ^ "Harper's weekly v.52 pt.1 1908". HathiTrust (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-04-03.
  2. ^ "Trivia Quizzes | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2024-04-03.
  3. ^ "April Fools' Day 2024: Why it's celebrated on April 1? What's the history behind it and all you should know - The Economic Times". m-economictimes-com.cdn.ampproject.org. Retrieved 2024-04-03.
  4. ^ "هه‌موو شتێك له‌باره‌ی درۆی یه‌كی نیسان بخوێننه‌وه‌". www.wishe.net. Retrieved 2024-04-03.
  5. ^ Winick, Stephen (2016-03-28). "April Fools: The Roots of an International Tradition | Folklife Today". The Library of Congress. Retrieved 2024-04-03.