زاز (گۆرانیبێژ)

زاز
بە فەرەنسی: ZAZ
لەدایکبوون (١٩٨٠-٠٥-٠١) ١ی ئایاری ١٩٨٠ (تەمەن ٤٣ ساڵ)
توور، فەڕەنسا
ناوی کاتی لەدایکبوونEnol
ناوی خوازراوZaz
پیشەگۆرانیبێژ-گۆرانینووس، هونەرمەندی تۆمارکردن
پەروەردەToulouse Conservatory school
شوێنی کارپاریس
دەستپێکی چالاکی٢٠٠١
ئامێری مۆسیقادەنگ، acoustic guitar
خشتەی تۆمارەکانZaz discography
ئەندامیLes Enfoirés
چەشنchanson، مۆسیقای پۆپ، مۆسیقای فۆلکلۆر، جاز، Gypsy jazz
کۆمپانیای تۆمارکردنPlay Two
خەڵاتەکانMusic Moves Europe Award
وێبگەhttps://zazofficial.com/

ئیزابێل جیفرۆی ناسراو بە زاز[١] (لە دایکبووی ١ی ئایاری ١٩٨٠) گۆرانیبێژ و هۆنراوەنووسی فەڕەنسییە، کە هەریەکە لە ستایلی جاز، مۆسیقای فەڕەنسی، مۆسیقای سۆڵ و ئاکۆستیکی تێکەڵ کردووە. ئەو بە گۆرانی دەمەوێت (Je veux) ناوبانگی دەرکرد، کە یەکێک بوو لە گۆرانییەکانی ئەلبوومی زاز کە لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٠ بڵاوکرایەوە.[٢]

سەرەتای ژیان

زاز لە دایکبووی تور، فەڕەنسایە. دایکی مامۆستای زمانی ئیسپانی بوو، وە باوکیشی لە کۆمپانیایەکی بواری کارەبا کاری دەکرد. زاز تیۆری مۆسیقای خوێندووە، بەتایبەت لەسەر ئامێرەکانی ڤیۆلۆن، گیتار و پیانۆ. لە ساڵی ١٩٩٤ چووە شاری بۆردۆ، لەوێ بۆ ساڵێک وەرزشی دەکرد لەگەڵ وانەوەرگرتنی مۆسیقا. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٠، سکۆلارشیپێکی وەرگرت کە بەمهۆیەوە توانی بچێتە سکوڵی مۆسیقای هاوچەرخ لە بۆردۆ. دواتر لە ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ژیانکردن چووە پاریس.

زاز لە ساڵی ٢٠٠١، بە گۆرانی "Fifty Fingers" لە گرووپی شینەکان دەستی بەکاری هونەری کرد.[٣]

سەرچاوەکان

  1. ^ "Zaz : de saltimbanque chanteuse de rue... au sommet des charts !" (بە فەڕەنسی). Purepeople. Retrieved 28 May 2010.
  2. ^ "interview et live de Zaz, chanteuse aux actualités A2" (بە فەڕەنسی). 2424actu. Retrieved 28 May 2010. {{cite web}}: Unknown parameter |بەستەری شکاو= ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ "Zaz n'a pas la voix dans sa poche" (بە فەڕەنسی). Respectmag. Retrieved 5 January 2011. {{cite web}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ١٥ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

بەستەری دەرەکی