سالۆمێ زورابیچڤیلی | |
---|---|
بە فەرەنسی: Salomé Zourabichvili | |
لەدایکبوون | پاریس، فەڕەنسا | ١٨ی ئازاری ١٩٥٢
ناوی کاتی لەدایکبوون | Salomé Nino Zourabichvili |
باوک | Levan Zurabishvili |
دایک | Zeinab Kedia |
ھاوسەر | Nicolas Gorjestani |
منداڵ | Teimuraz Gorjestani، Kethevane Gorjestani |
پیشە | دیپلۆمات، کەسایەتی دەوڵەت، سیاسەتوان |
شوێنی کارکردن | Sciences Po |
پۆستەکان | ambassador of France to Georgia، Member of the Parliament of Georgia، Minister of Foreign Affairs of Georgia، President of Georgia، سەرۆک |
پەروەردە | Sciences Po، زانکۆی کۆڵۆمبیا، School of International and Public Affairs, Columbia University |
شوێنی کار | تبلیس، پاریس، واشینگتن دی سی، نیویۆرک، شاری بروکسێل |
ئەندامی حیزبی | Georgia's Way |
ئایین | کەنیسەی ئۆرتۆدۆکسی جۆرجیا |
وێبگە | https://salome.ge |
سالۆمێ زورابیچڤیلی (بە زمانی گورجی: სალომე ზურაბიშვილი ؛ لە دایکبووی ١٨ی ئازاری ١٩٥٢) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی جۆرجییە، پێشتر دیپلۆماتکاری فەڕەنسی بوو،[١] ئەو لەوەتەی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ بووەتە سەرۆکی جۆرجیا. ئەو یەکەمین ژنە سەرۆکی هەڵبژێردراوە لە مێژووی جۆرجیا،[٢] بەهۆی گۆڕانکاری لە دەستووری وڵاتەکە ئەو بەپێی یاسا دەتوانێت تاکوو ساڵی ٢٠٢٤ لە پۆستەکەی بمێنێتەوە، بەوەی ماوەی دەسەڵاتی سەرۆک کراوەتە شەش ساڵ.[٣]
سالۆمێ زورابیچڤیلی لە پاریس لە خێزانێکی کۆچبەری جۆرجی لە دایکبووە. لە حەفتاکان وەک فەڕەنسییەک کاری دیپلۆماتی دەکرد، بۆ ماوەی سێ دەیە لەو کارە بەردەوام بوو. لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٥، ئەو بووە وەزیر کارووباری دەرەوەی جۆرجیا، ئەو لە ماوەی ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠١٠، سەرکردایەتی پارتی ڕێگای جۆرجیای کرد. لە ماوەی ١٨ی تشریننی دووەمی ٢٠١٦ بۆ ٢٢ی کانووننی یەکەمی ٢٠١٨ بووە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی جۆرجیا.[٤]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سالۆمێ زورابیچڤیلی تێدایە. |