سانا مارین | |
---|---|
بە فینلەندی: Sanna Marin | |
لەدایکبوون | ھێلسینکی، فینلاند | ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥
ناوی کاتی لەدایکبوون | Sanna Mirella Marin |
ھاوسەر | Markus Räikkönen |
زمانی زگماکی | زمانی فینلاندی |
پیشە | سیاسەتوان |
بواری کار | سیاسەت، local administration، سۆسیالدیموکراسی |
پەروەردە | University of Tampere، Suupanniitty School، Pirkkalan yhteislukio Silmu |
شوێنی نیشتەجێبوون | Kesäranta |
دانیشتووی | Kaleva، Tampere |
شوێنی کار | Tampere، ھێلسینکی |
Affiliation string | Prime Minister of Finland |
ئەندامی حیزبی | Social Democratic Party of Finland |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | Municipal elections 2012 in Tampere in Finland، Municipal elections 2017 in Tampere in Finland، 2015 Finnish parliamentary election |
شێوازی ژیان | vegetarianism |
بەشداربووە لە | World Economic Forum Annual Meeting 2020، World Economic Forum Annual Meeting 2023 |
خەڵاتەکان | ١٠٠ ژنی بی بی سی، Helmut-Schmidt-Zukunftspreis، Doctor of Humane Letters، Grand Cross of the Order of the White Rose of Finland |
وێبگە | https://www.sannamarin.net |
سانا میرێلا مارین (Sanna Mirella Marin؛ لە دایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥) ژنە سیاسەتوانی فینلاندییە، ئەو لەوەتەی ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بووەتە ٤٦ەمین سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکە. ئەو ئەندامە لە پارتی سۆسیال دێموکراتی فینلاند، لەوەتەی ٢٣ی ئابی ٢٠٢٠ بووەتە سەرۆکی پارتەکە.[١] ئەو لەوەتەی ٢٢ی نیسانی ٢٠١٥ەش ئەندام پەرلەمانە لە پەرلەمانی فینلاند. بەر لەوانەش، لە ماوەی ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٩ بۆ ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بووە. سانا گەنجترین سەرۆک وەزیرانە لە مێژووی فینلاند و جیهان.[٢]
سانا مارین لە دایکبووی ١٦ی تشرینی دووەمی ١٩٨٥، لە هێلسینکی.[٣] کاتێک تەمەنی بچووک بووە ئەوا دایک و باوکی لە یەکتری جیابوونەوە، خێزانەکەیان کێشەی داراییان هەبوو، باوکیان بەردەوام ئاڵوودەبوو بە مەی.[٤] لە ساڵی ٢٠٠٦، سانا دەچێتە پاڵ یەکێتیی لاوانی سۆسیال دیموکرات، دواتر لە ماوەی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٢ دەبێتە سەرۆکی ڕێکخراوەکە.[٥] ئەو کاتێک دەیخوێند کاری نانەوایی و کاشێری کردووە.[٦] ئەو بڕواننامەی بەکالۆریۆس و ماستەری لە زانکۆی تامپیری بەدەست هێنا.[٧][٨]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سانا مارین تێدایە. |