سینەمای ئیسرائیل (بە ئینگلیزی: Cinema of Israel) ئاماژەیە بۆ بەرھەمھێنانی فیلم لە ئیسرائیل لە سەرەتای دامەزراندنی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٩٤٨ەوە. زۆربەی فیلمە ئیسرائیلییەکان بە زمانی عیبری دروست دەکرێن، و بەڵام بەرھەمی تریشی ھەیە کە بەزمانی عەرەبی و ئینگلیز دروست دەکرێن. ئیسرائیل زیاتر لە ھەموو وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین پاڵێوراو بۆ خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی زمانی بیانی. فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییە سەرەکییەکانی فیلم لە ئیسرائیل بریتین لە فێستیڤاڵی فیلمی ئورشەلیم و فێستیڤاڵی فیلمی حەیفا. لە ساڵی ١٩٥٣ سینەما کێرن کە یەکەم سینەمای ناوچەی نەگێڤ بوو لە شاری بێرشێبا کرایەوە.[١][٢] لەلایەن ھیستادروتەوە دروست کراوە و شوێنی دانیشتنی بۆ ١٢٠٠ کەس ھەبووە. لە ساڵی ١٩٦٦دا ٢٫٦ ملیۆن ئیسرائیلی زیاتر لە ٥٠ ملیۆن جار چوونەتە سینەما.[٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سینەمای ئیسرائیل تێدایە. |