فەرماندەی گشتی یان فەرماندەی باڵا ئەو کەسەیە کە کۆنترۆڵی بەسەر هێزێکی چەکدار یان لقێکی سەربازی هەیە.[١][٢][٣]
پێش ساڵانی ١٩٧٩، شای ئێران فەرمنادەی گشتی ئێران بوو. دوای دامەزراندی کۆماری ئیسلامی ئێران سەرۆک کۆماری ئێران ئەبوولحەسەن بەنیسەدر بووە فەرماندەی گشتی، بەڵام لە ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٨١ ئەبوولحەسەن لە پۆستەکەی دوورخرایەوە. دوای ئەم ڕووداوە ڕۆڵی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران درا بە ڕێبەری مەزنی ئێران.
لە دەستووری ئیتاڵیا لە ماددەی ٨٧دا هاتووە کە سەرۆک کۆمار دەبێت فەرماندەی هێزە چەکدارەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بەرگرییە کە بە یاسا پێکهاتووە، هەرچەندە دەسەڵاتی جێبەجێکردن و بەرپرسیارێتی بەرگری نیشتمانی لە ئەستۆی سەرۆک وەزیرانە. بەڵام سەرۆک کۆمار دەتوانێت شەڕ ڕابگەیەنێت.
سەرۆکی کۆماری تورکیا مافی دەستووری هەیە نوێنەرایەتی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی تورکیا بکات و بڕیاردان لەسەر کۆکردنەوەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فەرماندەی گشتی تێدایە. |