قرغیزستان

کۆماری قرغیزستان
Kyrgyz Republic
Кыргыз Республикасы
پایتەختبیشکێک
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٦٬٦٩٤٬٢٠٠ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
لای لێخوڕین ڕاست

قرغیزستان یان قرغزستان (بە زمانی قرغیزی: Кыргызстан) بە فەرمی کۆماری قرغیزستان وڵاتێکە لە کیشوەری ئاسیادا پایتەختەکەی شاری بیشکێکە. عەسکەر ئاکایێڤ یەکەم سەرۆکی قرقیزستان بوو.[١]

جوگرافیا

قرغیزستان یەکێکە لەو وڵاتانەی دەکەوێتە ناوەڕاستی کیشوەری ئاسیا. قرغیزستان سنووری ھابەشی ھەیە لەگەڵ وڵاتانی کازاخستان لە باکوور، ھەروەھا لەڕۆژئاوای وڵاتەکەش ھاوسنوورە لەگەڵ ئۆزبەکستان. لە بەشی باشووری ڕۆژھەڵاتیش ھاوسنووری وڵاتی چینە.

دانیشتووان

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ ژمارەی دانیشتوانی وڵاتی قرغیزستان ٥,٦٢٥,٠١٥ کەس بووە کە دەکاتە ٠.٠٨ لەسەدی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی مام‌ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٢٤.٩ ساڵە. ھەروەھا ٣٦ لەسەدی دانیشتوانی وڵات لە شارەکان دەژین.[٢]

ئایین

ئایینەکان لە قرغیزستان
ئایینەکان ڕێژە
سوننە
  
٩٠٫٠٪
کریستیان
  
٧٫٠٪
ئەوانی تر
  
٣٫٠٪

سەرچاوەکان

  1. ^ بەختیاری, سەعی (1393 ھەتاوی). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. pp. ١٠٦. ISBN 978-964-342-431-2. {{cite book}}: Check date values in: |year= (help)
  2. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.

بەستەرە دەرەکییەکان