مۆلێر (بەئینگلیزی:Molière) ماوەی ژیان(١٥ی کانوونی دووەم ١٦٢٢ تا ١٧ی شوباتی ١٦٧٣) , مۆلێر شانۆنووس و ئەکتەرێکی ناسراوی فەڕەنسیە ، بابەتە هونەریەکانی مۆلێر لەبابەتی کۆمێدین
دوای خوێندنی بنچینه‌یی له‌سه‌ره‌تای ژیانی لاوی‌دا له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له ئه‌کته‌ری لێهاتوو ، له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه کچه ئه‌کته‌ری جوان و شۆخی قژکاڵ مادلین بیجار تیپێکی شانۆیی دامه‌زراند و ناویان نا تیپی بیجا و له‌هه‌رێمێکی فه‌ڕه‌نساوه ده‌چوونه هه‌رێمێکی تر و زۆرجار له شار و گونده‌کان ده‌رده‌کران و ماوه‌یان نه‌ده‌دان شانۆگه‌رییه‌کانیان پێشکه‌ش بکه‌ن و ئه‌وانیش ناچارده‌بوون بێ حه‌سانه‌وه و بێ نان بار بکه‌ن و بچن بۆ شارێکی دیکه بۆ پێشکه‌شکردنی شانۆگه‌رییه‌که‌یان ، له‌کۆتایی گه‌شته دوور و درێژه‌که‌یان گه‌ڕانه‌وه پاریس و لێی نیشته‌جێ بوون و مۆلێر که‌وته‌به‌ر چاوی برای ( شا )ی فه‌ڕه‌نسا و به‌مه پایه‌ی به‌رزبووه‌وه و تیپه‌که‌ی ناونرا تیپی شا . مۆلیێر هونه‌رمه‌ندێکی مه‌زنی به‌هره‌دار بوو ، ڕۆمانی کۆمیدی ده‌نوسی و ده‌یکرده شانۆگه‌ری و ده‌ری ده‌هێنا و ده‌وری سه‌ره‌کی تێدا ده‌بینی و ، هه‌رده‌م له‌کاره هونه‌رییه‌کانییدا هێرشێکی توند و تیژی پڕ له گاڵته‌جاڕی ده‌برده سه‌ر لایه‌نی خراپ و ناته‌واو له‌ژیانی کۆمه‌ڵه‌که‌یدا ، له‌ئه‌نجامدا کۆمه‌ڵه شانۆگه‌رییه‌کی کۆمیدی له‌سه‌ر شانۆی ده‌رباری شا لویسی چوارده‌هه‌مدا پێشکه‌ش کرد و تیپه‌که‌ی نرخێکی زۆری پێدرا و ، له ڕۆژی 17ی شوباتی 1673 له‌سه‌ر شانۆی بالێی ڕۆیاڵ شانۆگه‌ری نه‌خۆشی به‌وه‌هم ی پێشکه‌شکرد و ده‌وری سه‌ره‌کی و گرنگی به‌سه‌رکه‌وتوویی تێدا بینی . مۆلێیر ئه‌و ئێواره‌یه له پێشکه‌شکردنی شانۆگه‌رییه‌که‌ی زۆر ماند و بێهێز بوو ، براده‌ره‌کانی هه‌وڵێکی زۆریان له‌گه‌ڵدا بۆئه‌وه‌ی ده‌وره‌که‌ی خۆی چیتر ئه‌و شه‌وه نه‌بینێ ، که‌چی ئه‌و قایل نه‌بوو هه‌ر سووربوو له‌سه‌ر ته‌واوکردنی نواندنه‌که‌ی تاکو له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆکه توشی نه‌خۆشییه‌کی کت‌وپڕ بوو ، به‌ڵام دیسان تا کۆتایی شانۆگه‌رییه‌که هه‌ر به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر نواندنه‌که‌ی و هه‌ر که لێ بوه‌وه و په‌رده دادرایه‌وه ، مۆلێر که‌وت و ئه‌کته‌ره‌کان هه‌ڵیان گرت و بردیانه‌وه ماڵ و دوای سه‌عاتێک چاوی تا هه‌تاییه لێکنا و ماڵئاوایی له ژیان و دنیا و شانۆ کرد ، دوای سێ سه‌دده چه‌پڵه‌ی ڕه‌زامه‌ندی و شادی بینه‌ران به‌رز بوه‌وه بۆ تیپی کۆمیدیای فه‌ڕه‌نسایی که تاکو ئێستاش به ماڵی مۆلیێر ده‌ناسرێ و جوانترین و خۆشترین به‌رهه‌مه پته‌و و به‌نرخه‌کانی ئه‌م نوسه‌ره مه‌زنه و ئه‌کته‌ره شانۆییه لێهاتووه پێشکه‌ش ده‌کات .
به‌رهه‌مه ناوداره‌کانی له‌م ساڵانه‌دا بڵاوکردۆته‌وه :
مۆلیێر شانۆگه‌رێکی بلیمه‌ت بوو ، به‌رهه‌مێکی زۆری پێشکه‌ش به شانۆ کرد و ، ئه‌و سانۆگهرییانهی سێ خاسیه‌تی سه‌ره‌کییان هه‌یه :
« | سه‌روه‌ت له شه‌ڕدا و سه‌رکه‌وتنت له عه‌شقدا هۆکاری به‌خته‌وه‌ریه | » |
? Pourquoi Jean-Baptiste Poquelin est surnommé Molière
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆلیێر تێدایە. |