مۆنت بلان | |
---|---|
بەشێکە لە | حەوت لووتکەکە، Q104628567، France–Italy border |
ناو بە زمانی فەرمی | Monte Bianco، Mont Blanc |
زنجیرەچیا | Mont Blanc massif |
کیشوەر | ئەورووپا |
وڵات | فەڕەنسا، ئیتالیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Chamonix-Mont-Blanc، Saint-Gervais-les-Bains، Courmayeur |
ناوچەی کاتی | UTC+01:00 |
پۆتانی شوێن | ٤٥°٤٩′٥٨″N ٦°٥١′٥٤″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٤٬٨٠٥٫٥٩ مەتر |
ڕووداوە بەرچاوەکان | Q124504945، fastest climb |
ماددەی بەکارھاتوو | granite، gneiss |
ھاشتاگ | montebianco |
بینین لە پۆلدا | Category:Views from Mont Blanc |
مۆنت بلان (فەرەنسی: مۆن بلان ؛ ئیتاڵی: مۆنتی بیانکۆ، کە ھەردووکیان بە واتای «چیای سپی» دێت، بەرزترین لووتکە چیایە لەزنجیرەچیای ئەڵپ و ئەورووپای ڕۆژاوا، ٤٬٨٠٧٫٨١ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزترە. دووەمین چیای دیاری ئەورووپایە، دوای چیای ئێلبرۆس و یازدەھەمین لووتکەچیا دیارەکانی جیھانە چیاکە لە نێوان ھەرێمەکانی دۆڵی ئاستۆی ئیتالیا و ساڤۆی و ھاوت ساڤۆی فەرەنسا ھەڵکەوتووە، ناوی فەرمی چیایەکە بریتییە لە ماسیف مۆنت بلان.[١] شوێنی لووتکەی مۆنت بلان لەسەر ھێڵی ئاودێری نێوان دۆڵەکانی فێرت و ڤێنی لە ئیتالیا و دۆڵەکانی مۆنتجۆی و ئارڤ لە فەرەنسایە، لەسەر سنووری نێوان ھەردوو وڵات خاوەندارێتی لە ناوچەی لووتکە لەمێژە بووەتە بابەتی ناکۆکی مێژوویی نێوان ھەردوو وڵات.[٢]
مۆنت بلان ماسیف بەناوبانگە بۆ چالاکییەکانی شاخەوانی وەک پیاسەکردن، سەرکەوتن، ڕاکردن و وەرزشی زستانە وەک خلیسکانێ و تەختەی بەفرین. بەناوبانگترین ڕێگای سەرکەوتن بۆ لووتکەی مۆنت بلان ڕێگای گووەتەرە، کە بە شێوەیەکی ئاسایی دوو ڕۆژ دەخایەنێت.[٣]
ئەم وتار پێویستی بە پۆلی زیاتر یان چەند پۆلێکی دیاریکراو ھەیە. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆنت بلان تێدایە. |