ئەم پەڕەیە ڕێسایەکی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دەخاتە ڕوو. ئەم پەڕەیە ستانداردێکی پەسەندکراوە و پێشبینی لە ھەموو بەکارھێنەران دەکرێت کە گوێڕایەڵی بن. لەوانەیە ھەندێکجار بۆ باشترکردنی ویکیپیدیا پەسەند بکرێت کە یەکێک لەم ڕێنماییانە پشتگوێ بخرێت. ھەر جۆرە دەستکارییەک لەم پەڕەیەدا بکرێت پێویستە لەسەر یەکدەنگی ئەنجام درابێت. ئەگەر گومانێکت ھەیە، لەسەر پەڕەی وتووێژ باسی بکە. |
ئەم پەڕەیە بە کورتی: دەقی ماڵپەڕەکانی تر لەبەرمەگرەرەوە و لە ویکیپیدیا دایاننێیت، بە تایبەتی ئەگەر مافی لەبەرگرتنەوەیان پارێزراوبوو. ویکیپیدیا ماڵپەڕێکی ئاوێنە نییە. |
ویکیپیدیا ماڵپەڕێکی ئاوێنە نییە بۆ سەرچاوە سەرەکییەکان. لە ویکیپیدیادا، ئەو دەقانەی لە ناوەرۆکی وتارەکاندا دادەنرێن پێویستە ڕەسەن بن و پەیوەندیدار بن.
بەپێی سیاسەتەکانی مافی لەبەرگرتنەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە ژێر ناوی (بەکارھێنانی دادپەروەرانە)، ھەمووان ئازادن لە بەکارھێنانی کورتەیەکی ئەو بەرھەمانەی مافەکانیان پارێزراوە بە بێ ئەوەی داھێنەری کارەکە ڕێگەیان پێبدات. ئێمە دەتوانین سوود لەمە وەربگرین لە ویکیپیدیادا بۆ گێڕانەوەی وتەیەکی کورت لەسەر بابەتێک، بۆ نموونە: بۆچوونی فڵان کەس لەسەر فڵان فیلم یان گۆرانی، یان وێنە و پەڕگەیەکی دەنگی.