پارکی گویانا لە ئەمازۆن (بە فەڕەنسی: Parc amazonien de Guyane) گەورەترین باخچەی سرووشتی فەڕەنسایە و دروستکراوە بە ئامانجی پاراستنی بەشێکی دارستانی ئەمازۆن کە کەوتووەتە گویانای فەڕەنسی و ٤١٪ی ھەرێمەکە پێکدەھێنێت. پارکەکە گەورەترینە لە فەڕەنسا و یەکێتیی ئەورووپا[١] و یەکێکە لە گەورەترینەکانی جیھان. لە توانادا نییە لە ڕێگای ئاوەوە یان ھەر ڕێگایەکی دیکە بچیتە سەر باخچەکە جگە لە فڕۆکە یان بەلەمی بچووک. باخچەکە نزیکەی ٢٠٬٣٠٠ کیلۆمەتر دووجا دەبێت لە ڕووی ڕووبەرەوە بەڵام بە ناوچەی دەورووبەرییەوە دەگات بە نزیکەی ٣٣٬٩٠٠ کیلۆمەتر دووجا لە دارستانی باراناوی.[٢]
سەرچاوەکان