چێرگ |
---|
|
کورتەناو | O. tarda |
---|
ناوی پۆلێنکردن | Otis tarda |
---|
پلەی پۆلێنکردن | جۆر |
---|
پۆلێنکردنی باوان | Otis |
---|
IUCN conservation status | جۆرە مەترسیلەسەرەکان |
---|
Status in the Red List of Threatened Species in the Czech Republic | regionally extinct |
---|
CITES Appendix | Appendix II of CITES |
---|
|
چێرگ[١] (ناوی زانستی: Otis tarda) مەلێکی دەشتیی گەورەیە. ئەم پەلەوەرە لە دەشتەکان و کێڵگەکاندا ھێلکە دەکات و جووجەڵەکانی گەورە دەکات. ژینگەی چێرگ بریتییە لە لە باکووری مەغریب و باشوور و ناوەڕاستی ئەوروپا و تا دەگاتە ئاسیای ناوەڕاست. لە ساڵی ١٩٩٦ەوە وەک جۆرێکی لە مەترسیی لەناوچووندا لە لیستی سووری IUCNدا تۆمار کراوە.[٢] یەکێک لە دوایین ژینگەکانی ئەم پەلەوەرە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا ناوچەی دەشتی سووتاوە لە نزیکی بۆکان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[٣] بەپێی ئامارێک ژمارەی ئەم پەلەوەرانە لە وڵاتی ئێران ھاتووەتە ژێر ٣٠ دانە و ھەمووی ئەوانەی ماون لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەژین.[٤]
سەرچاوەکان
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چێرگ تێدایە. |