ڕاستڕەوی توندڕەو

ڕاستڕەوی توندڕەو
لقیچالاکیی ڕامیاری
بەشێکە لەڕاستڕەوی، شەبەنگی سیاسیی چەپ-ڕاست
لەسەر بنچینەیorganicism
بەرامبەرfar-left
کۆمەڵەی بەرگری ئینگلیزی

ڕاستڕەوی توندڕەو زاراوەیەکی ڕامیارییە بۆ ڕەوتی ڕامیاری و لایەنەکان بۆ وەسفکردنی پێگەی خۆیان لەناو ژینگەی ڕامیاری خۆیاندا، چاودێرانی ڕامیاری ئەم دەستەواژەیە بۆ پارچە و لایەنە ڕامیارییەکان بەکاردەھێنن کە ناتوانرێت لە نێو ئەو کۆمەڵە ڕامیارییە ڕاستڕەوە نەریتییانە بن کە داوای پاراستنی نەریت و پەیڕەوی ناو کۆمەڵگا دەکەن. تاکە جیاوازی نێوان کۆمەڵە ڕاستڕەوە نەریتییەکان یان میانڕەوەکان و کۆمەڵە توندڕەوەکاندا ئەوەیە کە توندڕەوەکان داوای دەستوەردانی زۆرەملێ و بەکارھێنانی توندوتیژی و چەک دەکەن بۆ سەپاندنی نەریت و بەھاکان، و بۆیە ئەم ڕەوتانە بەزۆری ئەم تایبەتمەندییانە ڕەتدەکەنەوە چونکە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نوێنەرایەتی ڕەوتی گشتی دەکەن و دەنگی زۆرینە دەگوازنەوە.

لە ئەورووپا

لە ساڵی ٢٠٠٨ لایەنە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان لە وڵاتانی ئەورووپاوە لە شاری ئەنتۆربی بەلجیکا دامەزراندنی ڕێکخراوێکی نوێیان ڕاگەیاند کە ئامانج لێی بەرەنگاربوونەوەی ئەو شتەی کە ناویان دەبرد «ئیسلامیکردن» لە ئەورووپا. ڕێکخراوە نوێیەکە ناوی «شارەکان دژی ئیسلامبوون»ە و بۆ ڕۆژنامەنووسان پێشکەشکران، سەرۆکی لایەنی «بەرژەوەندی فلاندەری» بەناوی فیلیپ دیوینتەر و سەرۆکی لایەنی «ئێف بی ئۆو» ھاینز کریستیان ستراسی نەمسایی و سەرۆکی بزووتنەوەی ناوچەیی «ئەلزاس ئاپۆر»ی فەڕەنسی ڕۆبەرت سپێلەر. ھەروەھا نوێنەرانی لایەنی ڕاستڕەوی ئەڵمانی (Die Republican) و لایەنی نیشتمانیی بەریتانیا و لایەنەکانی ئیتاڵیا و دانیمارکیش بەشدارییان لە دەستپێکردنی چالاکییەکەدا کرد. بێرت دیبی، بەرپرسێکی لایەنی «بەرژەوەندی فلاندەرز» دەڵێت: «پێویستە کردنەوەی مزگەوتەکان لە شارەکانی وەک ئەنتۆرب ڕابگیرێت. پێویستە ھاتنی موسڵمانان بوەستێنرێت، ھەروەھا فرۆشگا ئیسلامییەکان دەبێت ڕێز لە یاسای بەلجیکا بگرن لەڕووی یاسای تەندروستی و کۆمەڵایەتییەوە، گەر نا دادەخرێن» ئاماژەی بەوەشکرد لە چەند مانگی داھاتوودا بزووتنەوەی ھاوشێوە لە شاری ڕۆتەردام و پاریس و لەندەن و مەدرید ڕێکدەخرێن.

لە فەڕەنسا

ڕەوتێکی ڕامیاری فەڕەنسییە کە لە لایەن لایەنی بەرەی نیشتمانییەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، کە ڕەوتێکی دژە کۆچبەری ھەیە و ھەموو ئەو شتانەیە کە پاڵپشتی چاندی گشتی فەڕەنسی ناکات. لایەنەکە لەلایەن ژان ماری لۆپێن سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا پێکھێندرا کە لە ھەڵبژاردنەکانی فەڕەنسا لەگەڵ جاک شیراکی سەرۆکی پێشووی فەڕەنسا پلەی دووەمی بەدەستھێنا. لە ئێستادا لایەنەکە لەلایەن مارین لۆپێنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، لەدوای باوکی کە دامەزرێنەری لایەنەکەیە و ئەویش سەرکردایەتی لیوای لایەنەکە و ھەموو ئەو ڕێکخراوانە دەکات (نموونە: نازییە نوێیەکان) کە داوای دووژمنایەتیکردنی ئەو بیانییانە دەکات کە لە چاندی ئیسلامی و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوەن.

لە ئیتاڵیا

ئەم ڕەوتە ڕامیارییە لە بیردۆزە فاشیستییەکانی فاشیستە کۆنەکان بۆیان ماوەتەوە کە مۆسۆلینی سەرکردایەتی دەکرد، و ھیچ تۆمار و دەستوەردانێکی لە کارووباری ڕامیاری ئیتاڵیادا نەبوو.

سەرچاوەکان

بەشداربووانی ویکیپیدیا، «يمين متطرف»، ویکیپیدیای عەرەبی. سەردان لە ٣ی ٧ی ٢٠٢٣.