ڕودیارد کیپلینگ

ڕودیارد کیپلینگ
بە ئینگلیزی: Joseph Rudyard Kipling
لەدایکبوون٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٥
مومبای، ھیندستان
مردن١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦(١٩٣٦-٠١-١٨) (٧٠ ساڵ ژیاوە)
لەندەن، شانشینی یەکگرتوو
ناوی کاتی لەدایکبوونJoseph Rudyard Kipling
ھۆی مەرگulcer
Date of burial or cremation٢١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦
شوێنی ناشتنWestminster Abbey، Golders Green Crematorium
باوکJohn Lockwood Kipling
دایکAlice MacDonald Kipling
خوشک و براAlice Macdonald Fleming، John Kipling
ھاوسەرCaroline Starr Balestier
منداڵJohn Kipling، Elsie Bambridge، Josephine Kipling
خزمەکانCatherine Pullein
زمانی زگماکیئینگلیزی
زمانەکانی ئاخاوتنئینگلیزی
زمانی نووسینئینگلیزی
شوێنی کارکردنUniversity of St Andrews
پەروەردەUnited Services College
دەستپێکی چالاکی١٨٨٦
کۆتایی ساڵانی چالاکی١ی کانوونی دووەمی ١٩٣٢
نەژاد
List of worksRudyard Kipling bibliography
ئەرشیڤەکان لەLeeds University Library، Rare Books and Special Collections، University of Sussex Library، University of Victoria Special Collections and University Archives، Harry Ransom Center
ناونراوە لەدوایRudyard Lake
ئەندامیپەیمانگای ئەمریکیی ھونەر و زانست، Royal Society of Literature
کارتێکراوە لەلایەنڕۆبەرت لویس ستیڤینسۆن
خەڵاتەکانخەڵاتی نۆبێل لە وێژە، Fellow of the Royal Society of Literature، Lektorix
پاڵێوراوە بۆخەڵاتی نۆبێل لە وێژە، خەڵاتی نۆبێل لە وێژە، خەڵاتی نۆبێل لە وێژە، خەڵاتی نۆبێل لە وێژە
کارە کۆکراوەکانStedelijk Museum Amsterdam
دۆخی مافەکانی لەبەرگرتنەوەمافەکانی لەبەرگرتنەوە بەسەرچوون، part of the copyrights on oeuvre has expired
Personal library atBateman's، British Library
Artist files atFrick Art Reference Library
Documentation files atSAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts

جۆزێف ڕودیارد کیپلینگ (بە ئینگلیزی: Joseph Rudyard Kipling؛ ٣٠ی کانوونی یەکەمی ١٨٦٥–١٨ی کانوونی دووەمی ١٩٣٦)[١] ڕۆماننووس، کورتە چیرۆکنووس، شاعیر و، ڕۆژنامەوانێکی ئینگلیز بووە. کیپلینگ لە ڕاجی بەریتانیا (ھیندستان لەژێر دەسەڵاتی بەریتانیا) لەدایک بوو، ئەمەش ئیلھامبەخش بوو بۆ بەشێکی زۆری کارەکانی. بەرھەمە خەیاڵکردەکانی کیپلینگ بریتین لە ھەر دوو کتێبی جەنگەڵ (کتێبی جەنگەڵ، ١٨٩٤؛ کتێبی دووەمی جەنگەڵ، ١٨٩٥)، کیم (١٩٠١)، چیرۆکەکان تەنھا بەو شێوەیە (١٩٠٢) و چەندین کورتە چیرۆک، لەوانە «ئەو پیاوەی کە دەیویست ببێت بە پاشا»[٢](١٨٨٨). شیعرەکانی بریتین لە «ماندالای» (١٨٩٠)، «گونگا دین» (١٨٩٠)، "خوداکانی سەردێڕەکانی کتێبی کۆپی» (١٩١٩)، «بارگرانیی پیاوی سپی» (١٨٩٩) و، «ئەگەر__» (١٩١٠). ئەو وەک داھێنەرێک لە ھونەری کورتە چیرۆکدا سەیر دەکرێت. ئەو کتێبانەی بۆ منداڵان نووسینی ئێستا وەک کلاسیک تەماشا دەکرێن.[٣][٤]کیپلینگ لە کۆتاییی سەدەی نۆزدەیەم و سەرەتای سەدەی بیستەمدا لە بەناوبانگترین نووسەرانی شانشینی یەکگرتوو بوو. ھێنری جەیمز کیپلینگی بە پیاوێکی بلیمەت ناوزەد کردبوو. لە ساڵی ١٩٠٧ وەک یەکەم نووسەری ئینگلیزیزمان کە خەڵاتەکە وەربگرێت، لە تەمەنی ٤١ ساڵیدا خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبیاتی پێ بەخشرا و تاکوو ئێستاش گەنجترین کەس بووە لەو کاتەدا کە ئەو خەڵاتەی وەرگرتبێت. ھەروەھا بۆ خەڵاتی شاعیری دەرباری بەریتانی و چەند جارێک بۆ پێگەی سوارچاکی داوای لێ کرا، بەڵام ھەردووکیانی ڕەت کردەوە. دوای مردنی لە ساڵی ١٩٣٦، خۆڵەمێشەکەی لە گۆشەی شاعیران بەخاک سپێردرا، کە بەشێکە لە قۆڵی باشووری وێستمینیستەر ئابی..

ناوبانگی دواتری کیپلینگ لەگەڵ کەشوھەوای سیاسی و کۆمەڵایەتیی ھەر سەردەمێک گۆڕاوە. تێڕوانینە دژبەیەکەکان لەبارەی ئەو بۆ بەشێکی زۆری سەدەی بیستەم بەردەوام بوون. دۆگلاس، ڕەخنەگری ئەدەبی، نووسیویەتی: « ھێشتا نووسەرێکە کە دەتوانێت ببێت بە مایەی ناکۆکیی توند و، جێگەی ئەو لە مێژووی ئەدەبیات و کولتووردا زۆری ماوە تاوەکوو جێگیر ببێت؛ بەڵام لەگەڵ پاشەکشەی تەمەنی ئیمپراتۆرییەتەکانی ئەورووپا، کیپلینگ وەک شرۆڤەکارێکی بێھاوتا، تەنانەت مشتومڕھەڵگر، دەردەکەوێت کە لەبارەی چۆنێتیی ئەزموونکردنی ئیمپراتۆرییەت دواوە. ئەو خاڵە و پەیبردنی زیاتر بە بەھرەی سەرسووڕھێنەری ئەو لە چیرۆکبێژیدا دەیکاتە ھێزێک کە حسابی بۆ بکرێت.»

سەردەمی منداڵی

ڕودیارد کیپلینگ لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ١٨٦٥ لە شاری بۆمبای لە دایک و باوکێک بە ناوی ئەلیس کیپلینگ و جۆن لۆکوود کیپلینگ لەدایک بوو.[٥] ئەلیس، کە یەکێک لە چوار خوشکە دیارەکەی ماکدۆناڵد بوو،[٦] ژنێکی بەکەیف و سەرحاڵ بوو،[٧] و لۆرد دەفرن دەربارەی دەیگوت: «بێتاقەتی و خاتوو کیپلینگ ناتوانن لە یەک ژووردا کۆ ببنەوە.»[٨] جۆن لۆکوود کیپلینگ، پەیکەرتاش و گڵکار، بەڕێوەبەر و پرۆفیسۆری پەیکەرتاشیی تەلارسازی بوو لە کۆلێژی ھونەری سێر جامسێتجی جیجیبۆی کە ئەوسا تازە لە بۆمبای دامەزرابوو.[٩]

ھونەر

ھەرچەندە کیپلینگ وەک نووسەر ناسرابوو، بەڵام نیگارکێشێکی لێھاتووش بوو. کیپلینگ لەژێر کاریگەریی ئۆبری بێردسلی، چەندین وێنەی بۆ چیرۆکەکانی بەرھەم ھێنا، بۆ نموونە، چیرۆکەکانی جەست سۆ، ١٩١٩.[١٠]

سەرچاوەکان

  1. ^ "Secretary's Department – London Letters – From London (Indexed) – January – March 1936". 2021-03-08. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  2. ^ Kipling, Rudyard (2008-06-12), "The Man who would be King", The Man Who Would Be King, Oxford University Press, retrieved 2023-08-26
  3. ^ Kipling, Rudyard (2009-01-29). "Plain Tales from the Hills". doi:10.1093/owc/9780199538614.001.0001. {{cite journal}}: Cite journal requires |journal= (help)
  4. ^ Morse, J. Mitchell; Moseley, Virginia; Sultan, Stanley; O'Brien, Darcy; Thornton, Weldon; Gifford, Don; Anderson, Chester G.; Read, Forrest; Joyce, James; Ellmann, Richard (1968). "By and about Joyce". The Hudson Review. 21 (2): 381. doi:10.2307/3849749. ISSN 0018-702X.
  5. ^ "BOOKS ABOUT KIPLING AND HIS WORK", Supplement to Bibliography of the Works of Rudyard Kipling, Cambridge, MA and London, England: Harvard University Press, retrieved 2023-08-26
  6. ^ Burne-Jones, Lady Georgiana Macdonald (1983), "Memorials of Edward Burne-Jones", Kipling, London: Palgrave Macmillan UK, pp. 142–144, ISBN 978-1-349-05108-3, retrieved 2023-08-26
  7. ^ "Gilmour of Craigmillar, Baron, (Ian Hedworth John Little Gilmour) (8 July 1926–21 Sept. 2007)", Who Was Who, Oxford University Press, 2007-12-01, retrieved 2023-08-26
  8. ^ Radcliffe, J. (1885-11-28). "Dodle: Wharnton". Notes and Queries. s6-XII (309): 428–428. doi:10.1093/nq/s6-xii.309.428a. ISSN 1471-6941.
  9. ^ "Gilmour of Craigmillar, Baron, (Ian Hedworth John Little Gilmour) (8 July 1926–21 Sept. 2007)", Who Was Who, Oxford University Press, 2007-12-01, retrieved 2023-08-26
  10. ^ "Rudyard Kipling and the Wolves", Victorian Quest Romance, Northcote House Publishers Ltd, pp. 47–65, retrieved 2023-08-26