ڕۆژژمێری جولیانی

ڕۆژژمێری جولیانی
لقیڕۆژژمێر
دامەزران٤٥ BCE
ناونراوە لەدوایجولیوس سێزار
گۆڕدراوە لەلایەنڕۆژژمێری زایینی
جێگەی دەگرێتەوەRoman calendar
ئافرێنەرSosigenes of Alexandria

ڕۆژژمێری جولیانی یان ڕۆژژمێری ڕۆمی (بە ئینگلیزی: Julian Calendar) ڕۆژژمێرێکە کە لەلایەن جولیۆس قەیسەرەوە لە ساڵی ٤٦ پێش زایین سەپێنراوە[١] و لە ساڵی ٤٥ پێش زایین کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ڕۆژژمێری جولیانی ھەوڵی ھاوشێوەکردنی ساڵی ھەتاوی دەدات و پێکدێت لە ٣٦٥.٢٥ ڕۆژ کە دابەشکراوە بەسەر ١٢ مانگدا.

ڕۆژژمێری جولیانی لە کڵێسا ئۆرتۆدۆکسەکاندا تا سەدەی بیستەم بەردەوام بوو، تا ئەم کڵێسانە لە ساڵی ١٩٢٣وە پشتیان بە ڕۆژژمێری جولیانی دەستکاریکراو بەست و ئەم ڕۆژژمێرە تا ئێستاش لە دێرەکانی چیای ئەتۆس بەکاردەھێندرێت.

لە سەدەی شانزەھەمەوە ڕۆژژمێری جولیانی (بەھۆی نادرووستییەکەیەوە) ڕۆژژمێری زایینی جێگەی گرتەوە. جیاوازی نێوان ئەم دوو ڕۆژژمێرە ئەوەیە کە ڕۆژژمێری جولیانی ساڵ بە ٣٦٥.٢٥ ڕۆژ دەژمێرێت، لە کاتێکدا ڕۆژژمێری زایینی وردترە، ساڵەکەش ٣٦٥.٢٤٢٥ ڕۆژە و ئەم جیاوازییە ٠.٠٠٢٪ جیاوازی ھەیە.

لە ساڵی ١٩٠٠ تا ساڵی ٢٠٩٩ جیاوازی لە نێوان دوو ڕۆژژمێرەکە دوورست دەبێت کە ١٣ ڕۆژە، کە ڕۆژژمێری جولیانی لە ڕۆژژمێری زایینی دوادەکەوێت. واتە کاتێک بەپێی ڕۆژژمێری زایینی ٧ی کانوونی دووەمە، ئەوا بەلای ڕۆژژمێری جولیانییەوە ٢٥ی کانوونی یەکەمە.

گرنگی ڕۆژژمێری جولیانی

پێش پەسەندکردنی ڕۆژژمێری جولیانی، ڕۆژژمێری ھەتاوی ھەبوو کە ساڵی دابەش دەکرد بەسەر ٣٦٥ ڕۆژدا، لەکاتێکدا لە ڕاستیدا ساڵەکە لە ٣٦٥.٢٥ ڕۆژ پێکدێت (٣٦٥ ڕۆژ و ٥ کاتژمێر و ٤٩ خولەک)، ھەر بۆیە ڕۆژژمێری کۆن لە ڕاستییەوە جیاواز بووە بە چارەکێک لە ھەموو ساڵێکدا، یان ڕۆژێکی تەواو لە ھەر چوار ساڵێکدا، یان ٢٥ ڕۆژ لە ھەر ١٠٠ ساڵێکدا، و کەڵەکەبوونی ھەڵەکان لە ژماردنی کاتدا لە ماوەی ٧٠٠ ساڵدا دەبێتە ھۆی ھاتنی ھاوین، (بۆ نموونە) لە مانگی کانوونی یەکەمدا بەپێی ڕۆژژمێرەکە ھاوین دێت، لەبری مانگی حوزەیران.

بۆیە جولیۆس قەیسەر بە پشتبەستن بە ئامۆژگارییەکانی زانای ئەستێرەناسی سۆسیجینێس بڕیاریدا کە ھەر چوار ساڵ جارێک ڕۆژێک بۆ ڕۆژژمێرەکە زیاد بکات و ئەو ساڵەی کە ئەو ڕۆژە زیادەی تێدایە پێی دەوترێت ساڵی پڕ، لە کاتێکدا ھەر ساڵێکی تر پێی دەوترێت ساڵی سادە. ئەم ڕێکارە ھەڵەکانی ژمێریاری کاتی زۆر کەمکردەوە، تا گریگۆری سێزدەھەم لە ساڵی ١٥٨٢دا چاکسازییەکانی دیکەی کرد.

سەرچاوەکان

  1. ^ Richards 2013.