گومبەز (بە ئینگلیزی: Dome) پێکھاتەیەکە کە فۆرمێکی گردی ھەیە و بە زۆری وەکوو سەرمیچ یان داپۆشەری پێکھاتەیەکی دیکە بە کار دێت. گومبەز لە ڕاستیدا لە سووڕانەوەی کەوانێک بە دەوری تەوەرەیەکدا دروست دەبێت. قازانجی گومبەز ئەوەیە کە دەبێت بە ھۆی لابردنی کۆڵەکەکانی سەرمیچە، بۆیە بە دروست کردنی گومبەز جێگەیەکی زیاتر بۆ بەکارھێنەرانی پێکھاتەکە دەمێنێتەوە. ھەر ئەم قازانجە بووە بە ھۆی ئەوەوە کە لە مزگەوتەکان و کڵێسەکاندا زۆر بە کار بھێنرێت.[١][٢]
ویکیی ئینگلیزی: تشرینی یەکەمی ٢٠١٤
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گومبەز تێدایە. |