ھاوواتا یان ھاومانا (بە ئینگلیزی: Synonym) وشەیەک یان دەستەواژەیەکە کە لە یەک زماندا بەتەواوی یان بە نزیکەیی، یەکسانە لە مانادا بە وشە یان دەستەواژەیەکی تر.[١]
تاقیکردنەوەی پێوانەیی بۆ وشە ھاوماناکان، بە شێوازی جێگرتنەوەیە: فۆرمێک لە ڕستە دەتوانێت بە ڕستەیەکی تر بگۆڕێت بەبێ گۆڕینی ماناکەی. لە ڕووی زمانەوانییەوە، وشەی ھاوواتا بە گشتی بۆ خۆلادان لە دووبارەکردنەوەی وشەکان لە ڕستەکاندا بەکار دەھێنرێت و لە ڕوانگەی ئەدەبییەوە، ھەروەھا بۆ جوانی و دەوڵەمەندی دەقەکە زیاد دەکرێت.
وشەی وەرگیراو لە زمانەکانی تر دەکرێت وەک ھاوواتا بەکار بھێنرێت ئەگەر ھەمان مانای بێت. وەک تغییر: گۆڕان. لەم حاڵەتەدا بەھۆی ھاتنی وشەی عەرەبی بە زمانەکانی دیکە وەک فارسی دەکرێت ئەو وشانەی چوونە ژوورەوە بە ھاوواتا لەقەڵەم بدرێت.[٢]
ھەندێک لە وشەناسان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ھیچ ھاوواتایەک بەتەواوی ھەمان مانایان نییە (لە ھەموو دەقەکان یان ئاستەکانی کۆمەڵایەتیی زماندا) چونکە وشەڕەتناسی، ئۆرتۆگرافی، سیفەتی فۆنیکی، بەستنەوە (Connotation)، مانا نادیارەکان، بەکارھێنان، و ھتد وشەکان وەک یەک لێ دەکەن.[٣]
وشەکە لە لاتینی synōnymum لە نۆرەی خۆی لە زمانی یۆنانی کۆن synōnymon (υώυμοó)، پێکھاتوو لە (s¦n (١ۭщыъ 'پێکەوە، ھاوشێوە و ھتد -ōnym- (-υμ-)، جۆرێک لە 'ئۆنۆما( (ویکت:ὄομα 'ناو').[٤]