ئەمریکانۆ فیلمێکی کۆمێدی کوردییە. بۆیەکەمینجار لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٣ لە سینەماکانی باشووری کوردستان نمایشکرا. فیلمەکە لەدەرھێنان و بەرھەمھێنانی حەسەن عەلییە.[١][٢]
باس لە ھاتنەوەی کچێکی کورد دەکات لە ئەمریکاوە بۆ دێیەکی کوردستان و دەچێتە ماڵی یەکێ لەھاوڕێکانی باوکی. لەوماڵەدا بەھۆی کلتووری جیایی ئەمریکا و کوردستان کچەکە کێشە بۆ ماڵەکە دەنێتەوە و تەنانەت دەبێتە ھۆی جیابوونەوەی خاوەن ماڵ بەوەی خاوەنماڵەکە تووشی خۆشەویستی دەبێت لەگەڵی.