٢٥ی ئاب

٢٥ی ئاب ٢٣٧ەم ڕۆژی ساڵە (٢٣٨ لە ساڵی پڕدا). ١٢٨ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتایی ساڵ.

ڕووداوەکان

لە دایکبوونەکان

١٥٣٠ - قەیسەر ئیڤانی چوارەم - یەکـەمین قـەیسەری ووڵاتـی ڕووسیا له نـێوان ساڵـەکانی(١٥٤٧ - ١٥٨٤) کە زۆر کات ناسراو بوو بە ئیڤانی خراپ و دڵڕەق.

١٩١٢ - ئـێرنـیش هـونیکەر - سیاسەتمەداری پێشووی بەڕەگەز ئەڵمانی و دوانزەهەمـەمین سەرۆکی پێشووی وڵاتی ئەڵمانیا لە ماوەی نێوان ساڵەکانی(١٩٧٦ - ١٩٨٩) دا.

١٩٣٢ - مەحموود دیاب - نووسەری بواری سینەمایی بەڕەگەز میسڕی و ئەدەبی عەرەبی لە ساڵی شەستەکانەوە.

مردنەکان

١٢٧٠ - پادشا ڵوویسی نۆیەم - ٥٩ـەمین پاشای وڵاتی فەڕەنسا لە نێوان(١٢٢٦ - ١٢٧٠)دا.

١٤٨٢ - شاژن ماڕگرێت - ٣١ـەمین شاژنی پێشووی وڵاتی ئینگلتەرایە و هاوسەری پێشووی ٣٥ـەمین پاشای ئینگلتەرا هێنری شەشەم کە ماوەی دەسەڵاتداریی هێنری لە نێوان ساڵەکانی (١٤٢٢ - ١٤٦١).

  • ١٨١٩ - جەیمس وات داھێنەر و بیرمەند و ئەندازیاری میکانیکی کە توانی ووزەی بووخار بەکاربهێنێت بۆ تاقیکردنەوەی لەسەر ئامێرەکان.
  • ١٨٦٧ - مایکڵ فارادەی - زانا و بیرمەندی فیزیایی و کیمیایی بەڕەگەز ئینگلیزی کە توانی لەگەڵ زانا و بیرمەندیان دافی و هیول وڵستۆن ئامێری مۆتۆڕی کارەبایی دابنێن لە ساڵی ١٨٢١.
  • ١٩٠٨ - هێنری بیکڕیڵ - زانا و بیرمەندی بەڕەگەز فەڕەنسی کە توانی چالاکی تیشکەڕادیۆیی لە ساڵی ١٨٩٦ بدۆزێتەوە و ببێتە براوەی خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیادا لە ساڵی ١٩٣٠.
  • ١٩٥٩ - نافیع داود ئەحمەد - دەرچووی بەشی کۆلێژی سەربازی بەپلەی ئەفسەر و دەرچووی کۆلێژی سووپای ئەرکان و یەکێک لەو ئەفسەرانەی کە بەشداریان کرد لە شۆڕشی ئەلشواف بۆ لەناوبردنی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق عەبدولکەریم قاسم لە ساڵی ١٩٥٩ بەڵام دواتر شکستی هێنا و لەسێدارەدرا.
  • ١٩٦٠ - عەلی ماهیر پاشا - ٣٢ـەمین سەرۆک وەزیرانی پێشووی وڵاتی میسڕ لە ساڵی (١٩٣٦) و دواتر توانی چوار خوول وەکو سەرۆک وەزیران دەسەڵاتدار ببێتەوە.
  • ٢٠١٢ - نییڵ ئاڕمسترۆنگ - کەشتیوانی پێشووی بەڕەگەز ئەمریکی و یەکەم کەشتیوان کە توانی شان بە شانی هاوڕێیەکەی بەز ئەڵدڕن بچنە سەر مانگ لە بەرواری ٢٠ی تەمموزی ساڵی ١٩٦٩ دا.

بۆنەکان