ژواو فێلیکس | |
---|---|
بە پورتوگالی: João Félix | |
لەدایکبوون | Viseu، پورتوگال | ١٠ی تشرینی دووەمی ١٩٩٩
وڵاتی وەرزش | پورتوگال |
ناوی کاتی لەدایکبوون | João Félix Sequeira |
Second family name in Spanish name | Sequeira |
خوێندنەوەی ئای پی ئەی | ʒuˈɐ̃w ˈfɛliks |
زمانی زگماکی | پۆرتووگالی |
زمانەکانی ئاخاوتن | پۆرتووگالی، ئیسپانی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ھێرشبەر |
دەستپێکی چالاکی | ٢٠١٦ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنا |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی یاریزان | 14 |
بەشداربووە لە | جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠، جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢ |
خول | خولی نایابی پورتوگاڵ، خولی تۆپی پێی ئیسپانیا |
ژواو فیلێکس سیکوێرا (بە پورتوگالی؛ João Félix)یان فيلێکس(لە دایکبووی ١٠ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٩)یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێی پورتوگالییە، وەک یاریزانی ھێڵی ھێرشبەر یاری بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە خولی لالیگا و ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال دەکات.[١][٢]ھەروەھا دەتوانێ وەک یاریزانی باڵەکان یان ناوەڕاست یاری بکات. لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣، بۆ وەرزی ٢٠٢٢–٢٠٢٣ فێلیکس بە خواستن پەیوەندی بە یانەی چێڵسی کرد لە خولی پرێمیەرلیگ.[٣] لەگەڵ ھەڵبژاردەی پورتوگال توانی نازناوی خولی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٩ بەدەستبھێنێت.[٤]
لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٧، فێلیکس بانگێشتی هەڵبژاردەی خوار ١٨ ساڵی پورتگال کرا بۆ یەکەمجار بەرامبەر نەرویژ یاریی کرد، لە خولەکی ٥٨دا جێگەی ئێلڤس باڵدێی گرتەوە. لەم یارییە دۆستانەیەدا، فێلیکس گۆڵێکی تۆمارکرد . لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، فێلیکس یەکەم یاری بۆ هەڵبژاردەی خوار ٢١ ساڵانی پورتوگال کرد بانگێشت کرا بۆ پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ئەوروپای خوار ٢١ ساڵانی ٢٠١٩ ،لە خولەکی ٥٦دا جێگەی خاداسی گرتەوە. لەم یارییەدا پورتووگال بە ئەنجامی ٣-١ بەرامبەر بۆسنە و هەرزەگۆڤینا دۆڕا. [١] [٢]
لە ١٥ی ١ی ٢٠١٨، فێلیکس یەکەم یاریی خۆی بۆ هەڵبژاردەی خوار تەمەن ١٩ ساڵانی پورتوگال کرد، لەبەرامبەر هەڵبژاردەی تورکیا کە لە خولەکی ٢٧ هاتەناو یاريگا و پورتوگال بە ئەنجامی ٢-١ یارییەکەی بردەوە. لە ٢٣ی ئازاری ٢٠١٨، فێلیکس یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار ٢١ ساڵانی پورتوگال تۆمارکرد لە یارییەک بەرامبەر هەڵبژاردەی لیختنشتاین کە بە ئەنجامی ٧-٠ سەرکەوتنیان بەدەستهێنا. [٣][٥][٦]
لە ماوەی ژیانی وەرزشی لەگەڵ هەڵبژاردەکانی خوار ١٨ ساڵ و خوار ١٩ ساڵ و خوار ٢١ ساڵى پورتوگال ، ١٤ یاری ئەنجامدا و خاوەنی ٦ گۆڵە.[٧]
لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٩، فێرناندۆ سانتۆسی ڕاهێنەر بۆ یەکەمجار فێلیکسی بانگهێشتی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگال کرد، ئەمەش پێش دەستپێکردنی یارییەکانی پاڵاوتنەکانی جامی نەتەوەکانی ئەوروپای ٢٠٢٠ . [٨] بەڵام بەهۆی برینداری بوونی قاچی لەکاتی مەشق و ڕاهێنانەکان، لە یارییەکەی پورتوگال بەرامبەر سربیا لە ٢٥ی ئازاردا بەشداری نەکرد. [٩]
هەروەها فێلیکس لە پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بوو بۆ یاریی کۆتاییی خولی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ ساڵی ٢٠١٩ . [١٠] یەکەم یاری نێودەوڵەتی خۆی بۆ هەڵبژاردەی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی پورتوگاللە ٥ی حوزەیران بەرامبەر سویسرا لە قۆناغی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٩ئەنجامدا [١١] دوای چوار ڕۆژ، پورتوگال لە یاری کۆتاییی پاڵەوانێتییەکەدا بە ئەنجامی 1-0 لە هۆڵەندای بردەوە. یەکەم نازناوی لەگەڵ هەڵبژاردەکەی بەدەستهێنا.[١٢] یەکەم گۆڵی نێودەوڵەتی خۆی لە ٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ لە خوولی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠-٢١ بەرامبەر هەڵبژاردەی کرواتیا تۆمارکرد. [١٣] هەروەها بەشداری جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠ کرد.[١٤]
لە تشرینی یەکەمی٢٠٢٢ ناوی لە پێکهاتەی سەرەتایی ٥٥ یاریزانی پورتوگال بۆ جامی جیهانیی فیفای ٢٠٢٢ لە قەتەر بوو،[١٥]پاشان وەک یەکێک لەو ٢٦ یاریزانەی بەشداری جامی جیهانی فیفای ٢٠٢٠ دەکەن تۆمارکرا.[١٦] لە ٢٥ی تشرینی دووەم، فێلیکس یەکەم گۆڵی خۆی لە جامی جیهانیدا، بەرامبەر هەڵبژاردەی گانا تۆمارکرد کە پورتوگال بە ئەنجامی ٢-٣ یارییەکەی بردەوە . [١٧] لە ٦ی کانوونی دووەمدا، هەروەها دوو ئەسیستی لە یارییەکەی پورتوگالدا لە قۆناغی ١٦ بەرامبەر بە سویس تۆمارکرد، کە پورتوگال بە ئەنجامی ٦-١ یارییەکەی بردەوە.[١٨] لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا دوای ئەوەی بە ئەنجامی ١-٠ بە مەغریب دۆڕا، هەڵبژاردەی پورتوگال ماڵئاوای کرد و هەڵبژاردەی مەغریب بووە یەکەم وڵاتی کیشوەری ئەفریقا و یەکەم ولاتی عەرەبی کە تا ئێستا بگاتە قۆناغی پێش کۆتایی جامی جیهانی فیفا.[١٩] [٢٠]
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
جواو فیلێکس یەکەمین منداڵ بوو لە دایک و باوکی کارلا فیلیکس و کارلۆس فیلیکس. کە دایک و باوکی پیشەیان مامۆستایەتی بوو. هەر دووکیان خەڵکی پورتوگالن کە لە شاری ڤیسیوی پورتوگال دەژیان، فیلێکس هەر لەوێ لەگەڵ برا بچووکەکەی بە ناوی هوگۆ فیلێکس گەورە بوون. لە ساڵی ٢٠٠٧ دا لە تەمەنی ٨ ساڵان پەیوەندی بە یانەی ئێف سی پۆرتۆ کرد وە بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە ئەکامیدیای ئێف سی پۆڕتۆ مەشقی کرد وە لە یانەی پۆڕتۆ بوو بە کاپتن.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژواو فێلیکس تێدایە. |