تشرینی یەکەم (بە عەرەبی: تشرين الأول) ناوی سوریانیی مانگی دەھەمی ساڵە لە ڕۆژژمێری گریگۆریدا و ٣١ ڕۆژی ھەیە. بە ئینگلیزی «ئۆکتۆبەر » (October
(خوێندنەوە) یارمەتی·زانیاری) و بە فەڕانسەیی «ئۆکتۆبر» (Octobre) دەوترێ. oct لە زمانی لاتینی دا بە مانای «ھەشت»ە. ئۆکتۆبەر لە ڕۆژژمێری ڕۆمی دا پێش ئەوەی ئیمپراتۆرەکانی ڕۆم، ئۆگستۆس و جولیوس سیزار دوو مانگی ئۆگست و جوولای زێدە بکەن، ھەشتەمین مانگ بووە.
ھێما
ھەمیشەبەھار (Calendula)
گوڵی نیشانەی مانگی ئۆکتۆبەر ھەمیشەبەھارە (Calendula).
ڕۆژانی پشوو
- ٣١ی ئۆکتۆبەر، جێژنی ھالۆوین (واتە شەوی چاکان)
- سامھەین (مێھرگانێکی مەردومی سێلتە کە لەوێدا بۆ دەستپێکردنی زستان جێژن و ئاھەنگ دەگێڕن)
- ئۆکتۆفێست (مێھرەگانی ئاوجۆ کە لە شاری مونیخ لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت)
سەرچاوەکان
ویکیپێدیای ئینگلیزی
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Commons-logo.svg/30px-Commons-logo.svg.png) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە October تێدایە. |
![](//upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/4/4a/Commons-logo.svg/30px-Commons-logo.svg.png) |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە تشرینی یەکەم تێدایە. |