فینیکس | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Phoenix | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٨ |
ناو بە زمانی فەرمی | Phoenix |
ناسناو | Valley of the Sun |
ناونراوە لەدوای | قەقنەس |
ناسناوی خەڵک | Phoenician |
زمانی فەرمی | ئینگلیزی |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پایتەختی | ئەریزۆنا، Maricopa County |
دابەشکاریی کارگێڕی | Maricopa County |
ناوچەی کاتی | UTC−07:00، Mountain Time Zone |
خاکی ئاماری | Phoenix metropolitan area |
ناوچەی جوگرافی | Salt River Valley |
پۆتانی شوێن | ٣٣°٢٦′٥٤″N ١١٢°٤′٢٦″W |
نووسینگەی بەڕێوەبردن | Mayor of Phoenix |
سەرۆک | Kate Gallego |
ئەنجومەنی یاسادانەر | Phoenix City Council |
دانیشتووان | ١٬٦٠٨٬١٣٩ |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٬٠٨٦ پێ (یەکە)، ٣٣١ مەتر |
ڕووبەر | ١٬٣٤١٫٤٧٧٤٦٨ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
کۆدی پۆستە | 85001–85087 |
وێبگە | https://www.phoenix.gov |
ھاشتاگ | Phoenix |
ئابووری بابەت | economy of Phoenix |
Time of earliest written record | ١ی کانوونی دووەمی ١٨٦٧ |
کۆدی تەلەفۆن | 623، 480، 602، 520 |
فینیکس (بە ئینگلیزی: Phoenix) پایتەختی ویلایەتی ئەریزۆنایە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان. گەورەترین شاری ئەریزۆنایە. ژمارەی دانیشتووانی ١٬٦١٥٬٠١٧ کەسە (سەرژمێری ٢٠١٦)، پێنجەم گەورەترین شاری ھەموو ئەمریکایە.[١][٢]
شاری فینیکس ناوەندی ناوچەی گەورەی فینیکسە، کە بە دۆڵی سەن ناسراوە (دۆڵی خۆر)، کە بەشێکە لە دۆڵی چەمی سوێر. ئەو ناوچەیە لە ڕێزبەندی ١٢ یەمین ناوچەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە بۆ چڕی دانیشتووان، کە نزیکەی ٤٬٣ ملیۆن کەسی تێدا دەژی، بەپێی سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٠ ھەروەھا فینیکس بارەگای سەرەکی شاری ماریکۆپایە و ڕووبەرەکەی ٥١٧٬٩ میل چوارگۆشەیە (١٬٣٤١ کیلۆمەتر چوارگۆشە) و ئەو شارە ش دەکات بە گەورەترین شاری ویلایەتەکە، کە زیاتر لە دوو ھێندەی شاری توسان و یەکێک لە گەورەترین شارەکانی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.[٣]
فینیکس لە ساڵی ١٨٦٧ وەک کۆمەڵگەیەکی کشتوکاڵی لە نزیک بەیەککەوتنی ڕووباری خوێ و گیلا دامەزراوە و لە ساڵی ١٨٨١ وەک شارێک ناسرا فینیکس دەکەوێتە باکووری ڕۆژھەڵاتی بیابانی سۆنۆراوە، ئاووھەوایەکی بیابانی ژێر خولگەیی ھەیە. لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی کەناڵەکانی ئاودێری بەشداری لە گەشەکردنی کشتوکاڵدا کردووە و چەندین بەروبوومی ڕەسەنی ھێناوەتە ئاراوە کە بەشێکی گرنگن لە ئابووری فینیکس وەک (ئەلفافە، لۆکە، ترشوپو و کا (بۆ بازرگانی ئاژەڵی گرنگ) ماونەتەوە. لەڕاستیدا ئەم بەروبوومانە (جگە لەئاوو ھەواو مس) وەک ھێزێکی بزوێنەر بۆ ئابووری فینیکس مایەوە تا کۆتایی جەنگی جیھانی دووەم، کاتێک پیشەسازییە تەکنەلۆژییە بالاکان لە ناوچەکە گەشەی سەند وەک پرۆژەکانی وزەی خۆر لە بواری ھەواسازی بۆ وەرزی ھاوین ئاسودەیی بۆ دانیشتووان دابینکرد.[٤]
تێکڕای گەشەی ساڵانەی دانیشتووانی شارەکە لە ناوەڕاستی ساڵانی ١٩٦٠ تا ناوەڕاستی ٢٠٠٠ لە سەدا چوار بووە. ئەم ڕێژەی گەشەکردنە لە ماوەی پاشەکشە مەزنەکەی نێوان ٢٠٠٧ بۆ ٢٠٠٩ دا خاو بووەوە، بەڵام بە ھێواشی چاک بووەوە. فینیکس ناوەندی کەلتووری دۆڵی سەن و تەواوی ویلایەتەکەیە.[٥]
بۆ ماوەی زیاتر لە دوو ھەزار ساڵ گەلی ھۆھۆکام ئەو خاکەیان ئاوەدان کردەوە کە دواتر بوو بە فۆنیکس و ٢١٧ کم کەندوێلەی ئاودێرییان لەسەر ئەم خاکە چۆڵە بەبیابانە پڕ لە شڕە دروست کرد. ئەم کەناڵانە دواتر وەک بەشێک لە پڕۆژەی کەناڵی ئەریزۆنا لە ناوەندی ئەریزۆنا و پڕۆژەی ھایدن ڕۆدس ئارکاد بەکار دەھێنرا، خەڵکی ھۆھۆکام گەواھیدەری دیاردەی ١٠٠٦ ی سوپەرنۆڤا بوون دوای دۆزینەوەی بەرد کە ئاماژەی بە ئەگەری ئەمە دەکرد، ئەمەش یەکەم شارستانییەتی باکووری ئەمریکا بوو کە ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕووداوێکی ئابوری گەورە دا.
{{cite web}}
: Unknown parameter |بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٢١ی ئایاری ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite web}}
: Unknown parameter |بەستەری شکاو=
ignored (help); Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ=
ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
ignored (help) ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
{{cite book}}
: Unknown parameter |last-author-amp=
ignored (help)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فینیکس (ئەریزۆنا) تێدایە. |