هێزی ئاسمانیی ڕووسیا | |
---|---|
بەشێکە لە | Russian Aerospace Forces |
دامەزران | ١٢ی ئابی ١٩١٢ |
بەڕێوەبەر | Andrei Vyacheslavovich Yudin |
وڵات | ڕووسیا |
جێ | مۆسکۆ |
جێگەی دەگرێتەوە | ھێزی ئاسمانی سۆڤیەت |
وێبگە | http://structure.mil.ru/structure/forces/air.htm |
وەسفی ئاڵا | flag of the Russian Air Force |
ھێزی ئاسمانی ڕووسیا ھێزی ئاسمانی سوپای ڕووسیایە. ئەم ھێزە دووەم بەھێزترین ھێزی ئاسمانی جیھانە لە دوای ھێزی ئاسمانی ئەمریکا.[١][٢][٣][٤]
ئێستا ھێزی ئاسمانی ڕووسیا لەژێر فەرماندەیی جەنەڕاڵ ئەلێکساندەر زێلیندایە. لە ھەمان کاتدا ھێزی دەریایی ڕووسیا بەشی ئاسمانی جیاوازی خۆی ھەیە، کە ناوی «فڕۆکەوانی دەریایی ڕووسیا»یە. ئەم بەشە لە سەردەمی سۆڤیەتدا ناوی (AV-MF) بوو.
دوای داڕمانی سۆڤیەت و دابەشبوونی بەسەر پازدە کۆماری سەربەخۆدا لە کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩١، کەرەستە و کارمەندانی ھێزی ئاسمانی سۆڤیەت (ھێزی ئاسمانی سوور) بەسەر کۆمارە نوێیەکاندا دابەشکران. لە نێو ئەمانەدا ٤٠٪ی کەرەستە و ٦٥٪ی کارمەندانی ھێزی ئاسمانی سۆڤیەت بەخشرایە ڕووسیا
ھەروەھا ھێزی ئاسمانی ڕووسیا زیاتر لە سێ ھەزار فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی ئاسایی ھەیە، ھەزار و ١٢٠ ھێلیکۆپتەر و ھەزار و ٢١٨ فڕۆکەخانەی ئۆپەراسیۆنی ھەیە. زۆربەی ھێزەکان یان یەدەگن یان بە نھێنی ھەژمار دەکرێن و ھەر لەبەر ئەم ھۆکارەش ژمارە و باری ھێز و بنکە و کەرەستەکان نازانرێت.
{{cite web}}
: Check date values in: |archive-date=
(help) ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە هێزی ئاسمانیی ڕووسیا تێدایە. |