کاتیۆشا (بە ڕووسی: Катюша) لە سروودەکانی یەکێتیی سۆڤیەتە. ئەم سروودە ساڵی ١٩٣٨ بە دەستی ماتڤێی بلانتێر ساز کرا و لە جەنگی جیھانیی دووەمدا وەکوو سروودێکی نیشتمانی ناوبانگی دەرکرد و لە ھاندانی گەل لە بەرگریکردن لە وڵاتەکەیان ڕۆلی گێڕا. لە ڕووسیا ھەتا ئێستاکەیش ئەم سروودە باوە.[١] ناوی کاتیۆشا یان کاتووشا لە زمانی ڕووسی، سۆکەناوی کچانەی یکاترینایە کە لە ڕووسی بە کاترین یان کاتیا دەڵێن. ھەروەھا ناوی مۆشەکھاوێژی کاتیۆشا کە ئەرتەشی سوور لە جەنگی جیھانیی دووەمدا لە مۆدێڵەکانی BM-8 ،BM-13 و BM-31 کەڵکی وەردەگرت، لە ناوی ئەم سروودە گیراوەتەوە.[٢]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کاتیۆشا (سروود) تێدایە. |